بەغدا - INA
ئەمڕۆ سێشەممە، حەیدەر عەبادی سەرۆکی هاوپەیمانی نهسڕ و کەریم حەمادی سەرۆکی تۆڕی راگهیاندنی عێراقی باسیان لە ڕۆڵی میدیای عێراق کرد لە بەرزکردنەوەی هۆشیاری نیشتمانی و یەکخستنی ڕیزەکان.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی عەبادی لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوه تێیدا، ڕایگەیاندووە، “حەیدەر عەبادی، سەرۆکی هاوپەیمانی نهسڕ ، لە میانی دیدارەکەیدا لەگەڵ بەرپرسی تۆڕی راگهیاندنی عێراق، کەریم حەمادی، باسی لەپلانەکانی تۆڕ بۆ پەرەپێدانی ئەدای میدیا و ئاسانکاری بۆ ئەو سەختییانەی کە ڕووبەڕووی دەبێتەوە بۆ پێشخستنی کارەکانی و بەرزکردنەوەی تواناکانی کرێکارەکانی هاوتەریب لەگەڵ ئاستەنگەکانی ئێستا."
ههروهها ئهوهیش هاتووه كه : هەروەها باس لە واقیعی راگهیاندن لە عێراق و ڕۆڵی سەرەکی لە بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری نیشتمانی و یەکخستنی ڕیزەکان و گەیاندنی ڕاستییەکان بە شێوەیەکی پیشەیی و شەفاف و چەسپاندنی بەها دیموکراسیەکان کرا.