وەفدێکی پەرلەمان داوا لە پۆڵەندا دەکات باڵیۆزخانەی لە بەغدا بکاتەوە

سیاسی
  • 3-12-2024, 19:09
  • +A -A

    بەغدا - INA

    ئەمڕۆ سێشەممە، شاندێکی پەرلەمانی بە سەرۆکایەتیی سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵ، فالح خەزعەلی و ئەندامانی لیژنەکانی پەرلەمانی بۆ کشتوکاڵ، ئاو، ئه‌هوار، و ئابووری و پیشەسازی و بازرگانی، ئەمڕۆ سێشەممە لە وارشۆی پایتەختی پۆڵەندا گفتوگۆیان کرد ، بەرەوپێشبردن و پەرەپێدانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و هاوکاری ئابووری نێوان عێراق و پۆڵەندا لەسەر بنەمای سوودی هاوبەش، هاوکات شاندەکە داوای کردنەوەی باڵیۆزخانەی پۆڵەندا لە بەغداد کرد.

    فه‌ ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەران لە ڕاگەیەندراوێکدا - کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوه‌ تێیدا هاتووه‌ كه‌: "شاندەیەکی پەرلەمانی بە سەرۆکایەتیی سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵ، فالح خەزعەلی و ئەندامانی لیژنەکانی پەرلەمانی بۆ کشتوکاڵ، ئاو و ئه‌هوار و ئابووری و پیشەسازی و بازرگانی، سەردانی یەکێتی ژوورە بازرگانییە نیشتمانییەکانی پۆڵەندایان کرد لە وارشۆی پایتەخت”.

    لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، “شاندەکە لەگەڵ بەرپرسی فەرمانگەی هاوکاری لەگەڵ کاروباری دەرەوە و جێگری سەرۆکی فیدراسیۆن، شومۆڤسکی، لەگەڵ تیمی پێشکەوتوو لە فیدراسیۆن، باسیان لە ڕێگاکانی به‌هێزكردنی هاوکارییە بازرگانی و پیشەسازی و کشتوکاڵییەکانی نێوان عێراق و پۆڵەندا کردووە ".

    لە ڕاگەیەندراوەکەدا ڕوونیکردەوە، "ئامانجی کۆنفرانسەکە به‌هێزه‌كردنی و پەرەپێدانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و هاوکاری ئابووری نێوان هەردوو وڵاتە لەسەر بنەمای سوودی هاوبەش. هاوکات لە کۆبوونەوەکەدا باس لە گرنگی ڕێکخستنی سەردان و کۆبوونەوەی مەیدانی نێوان بازرگانانی ئارەزومەند بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییە بازرگانییەکان کرا".

    بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، چۆمۆڤسکی جەختی لە "ئامادەیی خۆی بۆ هاوکاریکردن لە پەرەپێدانی هەنگاوەکانی داهاتوو بۆ پەیوەندیکردن بەمەبەستی گەیشتن بە ڕێککەوتنی بازرگانی و ئابووری و کشتوکاڵی نێوان هەردوو وڵات، هەروەها ئاسانکاریکردنی ڕێکارەکانی پێدانی ڤیزەی چوونە ژوورەوە بە بازرگانانی عێراقی بۆ سەردانیکردنی پڕۆژە کشتوکاڵی و پیشەسازییەکان."

    به‌گوێره‌ی راگه‌یندراوه‌كه‌ ، خەزعەلی داوای کرد - "لێکۆڵینەوەیەکی گشتگیر لەسەر دەرفەت و تواناکانی هاوکاری ئابووری و وەبەرهێنان لە نێوان هەردوو وڵات ئەنجام بدات"، جەختی لەسەر "پێویستی خستنەڕووی ئەنجامەکانی ئەم توێژینەوەیە بۆ گفتوگۆکردن و گەیشتن بە ڕاسپاردە پراکتیکییەکان کە بەشدارن لە بەهێزکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و چارەسەرکردنی ئەو کێشە و بەربەستانەی کە ڕێگرن لە پەرەپێدانی هاوکاری هاوبەش".

    خەزعەلی جەختی لەوە کردەوە، "گرنگی زیادکردنی قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عێراق و پۆڵەندا"، ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەگەری هەناردەکردنی بەرهەمە عێراقییەکانی وەک خورما و تەماتە بۆ پۆڵەندا، لە بەرامبەر هاوردەکردنی بەرهەمە پۆڵەندییەکانی وەک سۆیا و شەکر". 

    لە کۆتایی راگه‌یندراوه‌كه‌ ئه‌وه‌یش هاتووه‌، "ئەم سەردانە لە چوارچێوەی پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان عێراق و پۆڵەندا دێت، بە هیوای ئەنجامدانی ڕێککەوتنی هاوکاری لە بوارە جیاجیاکان بۆ گەیشتن بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکان".