بهدواداچوون -INA
عەباس عەرەقچی وەزیری دەرەوەی ئێران ڕۆژی سێشەممە دووپاتی کردەوە کە تاران بیر لە ناردنی هێز بۆ سوریا دەکاتەوە ئەگەر دیمەشق داوای بکات.
ئاژانسی هەواڵی تەسنیمی ئێرانی لە زاری عەراقچی دواتریش، ئاژانسی هەواڵی عێراقی بڵاویکردەوە دەڵێت "ئێمە ئامادەکاری دەکەین بۆ سەفەرکردن بۆ مۆسکۆ بۆ تاوتوێکردنی پێشهاتەکانی سوریا لەگەڵ ڕووسەکان".
ئاماژەی بەوەشکرد، تاران بیر لە ناردنی هێز بۆ سوریا دەکاتەوە ئەگەر حکومەتی سوریا داوای ئەوە بکات.