بهغدا –INA
سهرۆك کۆمار عهبدول لەتیف جەمال رەشید و هادی عامری ئەمینداری گشتی ڕێکخراوی بەدر، ڕۆژی سێشەممە دووپاتیان کردەوە، لە درێژەدان بە پشتیوانی حکومەت لە جێبەجێکردنی كارنامهی وەزارییەکەیدا.
فەرمانگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار له راگهیندراوێكدا كه بۆ ئاژانسی ههواڵی عێراقی (INA) نێردراوه ، تێیدا هاتووه " سهرۆك کۆمار عهبدول لەتیف جەمال رەشید ، پێشوازی لە هادی عامری سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی بەدر کرد".
لە راگهیندراوهكهدا ئاماژە بەوەشکراوە، "لە میانی کۆبوونەوەکەدا باس لە پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکان کرا لەسەر ئاستی ناوخۆیی و ناوچەیی، بەتایبەتی دۆخی قەیراناوی سوریا، کە تیایدا جەخت لەسەر پێویستی کۆکردنەوەی هەوڵە نێودەوڵەتییەکان کرایەوە بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی بەردەوام بە شێوەیەک کە ئاسایش بپارێزێت لە گەلی سوریا و سەقامگیری لە ناوچەکەدا چەسپاندووە".
لە درێژەی راگهیندراوهكه هاتووە، "لە کۆبوونەوەکەدا باس لە بارودۆخی گشتی وڵات کرا، هەروەها ڕێککەوتن لەسەر بەردەوامبوون لە پاڵپشتیکردنی حکومەت لە جێبەجێکردنی بەرنامە وزاریەکەیدا، هەروەها پاڵپشتیکردنی یاسادانانی یاساکان کە بەشدارن لە پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری بۆ گەلی عێراق لە هەموو مەزهەبەکان".