بەغدا –INA
سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ سێشەممە، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیای ئاگادارکردەوە،كه عێراق بێدەنگ نابێت لەبەرامبەر ئەو کاردانەوە مەترسیدارانەی کە لە سوریا ڕوودەدەن.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەوالێ عێراقی (INA ) نێردراوەتێیدا هاتووە " محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ئەمڕۆ سێشەممە پهیوهندیهكی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆک کۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بهست و تیشکی خستە سەر دوایین پێشهاتە ئەمنی و مەیدانییەکان لە سوریا و ناوچەکە".
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بە ئەردۆغانی ڕاگەیاند، عێراق بێدەنگ نابێت لەبەرامبەر ئەو کاردانەوە مەترسیدارانەی کە لە سوریا ڕوودەدەن، بەتایبەتی پرۆسەکانی پاکتاوکردنی نەژادی پێکهاتە و مەزهەبەکان لەوێ"، ههروهها جەختی کردەوە "لەوەی کە عێراق پێشتر زیانی پێگەیشتووە لە تیرۆر و دەرئەنجامەکانی کۆنترۆڵکردنی ناوچەکانی سوریا لە لایەن ڕێکخراوە توندڕەوەکانەوە، و چیتر ڕێگە نادات ئەمە دووبارە ببێتەوە، هەروەها جەختی کردەوە لەسەر گرنگی ڕێزگرتن لە یەکڕیزی و سەروەری سوریا، و عێراق هەموو هەوڵێک دەخاتەگەڕ بۆ پاراستنی ئاسایشی خۆی و ئاسایشی سوریا".
ههروهها سهرۆك وهزیران جەختی لەوە کردەوە کە وڵاتانی ئیسلامی پێویستیان بە دابەشبوونی ناوخۆیی نییە، و ئەوەی ئەمڕۆ لە سوریا ڕوودەدات لە بەرژەوەندی قەوارەی زایۆندایە، و بە ئەنقەست پێگەکانی سوپای سوریای بۆردومان کردووە، بەشێوەیەک کە ڕێگەخۆشکەر بێت بۆ گروپە تیرۆریستییەکان بۆ کۆنترۆڵکردنی ناوچەی زیاتر لە سوریا، سەرەڕای ئەوەی ئەو ڕێکخراوانە هیچ هەڵوێستێکی پشتیوانیان بۆ گەلی فەڵەستینمان نەبووە و هیچ سەرکۆنەیەکی ڕوونیان نەبووە بۆ هێرشەکانی سەر غەززە".
ههر له گوێرهی راگهیندراوهكه لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا سودانی جەختی "لەسەر گرنگی هەماهەنگی هاوبەشی نێوان هەردوولا، هەروەها پێویستی پاڵپشتیکردنی ئاسایش و سەقامگیری سوریا، چوونکە بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ کاریگەری دەبێت لەسەر ئاسایش و سەقامگیری عێراق و سەرجەم وڵاتانی ناوچەکە کردەوە".