ئەنجومەنی وەزیران بڕیار دەدات ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو بکرێتە پشووی فه‌رمی

سیاسی
  • 3-12-2024, 15:52
  • +A -A

    بەغدا –INA

    ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری دا ، كه‌ ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو بکرێتە پشووی فه‌رمی.

    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەوالێ عێراقی (INA ) نێردراوەتێیدا هاتووە " ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاریدا ڕۆژی سێشەممە 10 ی کانوونی یەکەمی 2024 بکرێتە پشووی فەرمی لە سەرجەم وەزارەت و دامودەزگاکانی حکومەت"هه‌روه‌ها ئه‌مه‌ش " بەبۆنەی ڕۆژی سەرکەوتن و ساڵیادی ئازادکردنی خاکی عێراقەوە لەدەست چەتە تیرۆریستەکانی داعش".