بەغدا - INA
ئەمڕۆ سێشەممە، قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی هەڵوێستی عێراقی دووپاتکردەوە لە ڕەتکردنەوەی ئەوەی لە سوریا لەلایەن گروپە تیرۆریستییەکانەوە ڕوودەدات، هاوکات جەختی لەسەر پێویستی ڕێزگرتن لە ڕێککەوتنی ئاگربەست لە لوبنان کردەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی لە راگهیندراوێكدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوه تێیدا هاتووه، "قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی، ئەمڕۆ سێشەممە، لە نووسینگەی تایبهتی خۆی، پێشوازی لە ئیلێنا ڕۆمانۆڤسکی باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغدا کرد".
له راگهیندراوهكه هاتووه "ئهعەرەجی لەگەڵ باڵیۆزی ئەمەریکا گفتوگۆی لەسەر دوایین پێشهاتەکانی دۆخی ناوچەکە کرد، بەتایبەتی ئەو ئۆپەراسیۆنە تیرۆریستیانەی کە لە سوریای دراوسێ لەلایەن ئەو ڕێکخراوانەی کە لەلایەن ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە وەک گروپی تیرۆریستی پۆلێن کراون ئەنجام دەدرێن" .
ئەعەرەجی جەختی لەوە کردەوە، "پێویستی ڕێزگرتن لە ڕێککەوتنی ئاگربەست لە لوبنان بەپێی بڕیارنامەی ١٧٠١"، ئاماژەی بەوەشکرد کە "تێكدانی ڕێککەوتنەکە کاردانەوەی جددی لەسەر لوبنان و ناوچەکە دەبێت".
لای خۆیەوە باڵیۆزی ئەمەریکا دووپاتی کردەوە کە "ئەمریکا پاڵپشتی ئەو ئاژاوە ناکات کە لە سوریا لەلایەن گروپە تیرۆریستییەکانەوە ڕوودەدات"، ئاماژەی بەوەشدا کە "ئەو کردەوە تیرۆریستییانە هەڕەشە لە ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە و جیهان دەکەن".