بەغدا - INA
ئەمڕۆ سێشەممە، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، مەحمود مەشهەدانی جەختی لەسەر پێویستی بەردەوامیی جێبەجێکردنی پڕۆژەکان لە پارێزگاکان کردەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)، نێردراوه تێیدا ڕایگەیاندووە، "مەحمود مەشهەدانی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران پێشوازی لە محەمەد مەیاحی پارێزگاری واست و ژمارەیەک پهرلهمانتاری پارێزگارەوە کرد".
له راگهیندراوهكه ئاماژەی بەوەشكرا، "پارێزگاریگەلێک هەن کە چەندین سەرکەوتنیان بەدەستهێناوە لەبواری جێبەجێکردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان، لەنێویاندا پارێزگاری واست"، ئاماژەی بە "پێویستی بەردەوامبوونی پارێزگارەکان لە جێبەجێکردنی ئەو پڕۆژانەی کە خزمەت بە عێراقییەکان دەکەن و دابینکردنی پێداویستییەکانیان".
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ڕوونیکردەوە، "شاندەکە ڕوونکردنەوەیەکی خێرایان لەبارەی گرنگترین ئاستەنگەکانی بەردەم پەرەپێدانی کار لە پارێزگا و تەواوکردنی پڕۆژە گرنگەکان پێشکەشکرد".
سەرۆک پهرلهمان "پشتیوانی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ حکومەتە خۆجێیەکان و پارێزگارەکان لە بواری یاسادانان نوێکردەوە".