بەغدا-INA
ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی ناوخۆ دەستگیرکردنی ٤٨ تۆمەتباری ڕاگەیاند کە تۆمەتبارن بە خراپ بەکارهێنانی بۆكس و کارتی ئەلیکترۆنی.
فەریق میقداد میری، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ و شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوه تێیدا، ڕایگەیاندووە:” پۆلیسی نەهێشتنى تاوانی ڕێکخراو لە بەغدا توانی 48 تۆمەتبار دەستگیربکرێت کە خەریکی گواستنەوەی بڕە پارەی دارایی بوون بۆ گرەوکردن و یارییە ئەلیکترۆنییەکان لە ڕێگەی خراپ بەکارهێنانی بۆكسی ئەلیکترۆنیەوە”.