نەینەوا – ا ه ع وەزارەتی ناوخۆ، ئەمرۆ شەممە، رایگەیاند لە ناوچەی بادۆش-ی خۆرئاوای موسڵ تیرۆریستێكیان دەستگیركردووە بڕی (43) ملیۆن دیناری پێبووە. لای خۆیەوە لیوا سەعد مەعن وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژاسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، رایگەیاند: هێزێكی بەرێوەبەرایەتی نەهێشتنی تاوان لە گوندی جماسەی ناوچەی بادۆش لە خۆرئاوای موسڵا، تیرۆریستێكی سەر بە داعشیان دەستگیركردووە، لەماڵەكەشیدا دەستیان بەسەر بڕی (43) ملیۆن دیناردا گرتووە.
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات