بهغدا-INA
ئهمڕۆ دووشە، ممەفوئاد حسێن، وەزیری دەرەوە و فەیسەڵ بن فەرحان، هاوتا سعوودییەکەی، هۆشدارییان دا لە مەترسی فراوانکردنی بازنەی ململانێ له ناوچەكه.
لهبەیاننامەیەکی وەزارەتی دەرەوەی عێراق- کە بەدهستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە- تێیدا هاتووە، فوئاد حسێن، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوە لەگەڵ فەیسەڵ بن فەرحان، وەزیری دەرەوەی سعودیە کۆبووەوە، لە پەراوێزی کۆنفرانسی نێودەوڵەتی بۆ پشتیوانی و بەرزکردنەوەی ئاستی وەڵامدانەوەی مرۆیی بۆ کەرتی غەززە، کە لە قاهیرە بەڕێوەدەچێت.
لە کۆبوونەوەکەدا باس لە ڕێگاکانی بەرزکردنەوەی هاریکاری و هەماهەنگیی نێوان هەردوو وڵات و چڕکردنەوەی هەوڵە هاوبەشەکان لە ژێر ڕۆشنایی بەردەوامی دەسدرێژی ڕۆژانە و سیستماتیکی زایۆنیستەکان بۆ سەر خەڵکی مەدەنی لە کەرتی غەززە کرا.
ئەو دوو وەزیرە جەختیان لەپێویستی کۆتاییهێنان بە پێشێلکارییە قورسەکانی دژی گەلی فەلەستین كردهوه، لەوانەش ئاوارەبوونكردنی زۆرەملێ و لەناوبردنی بە ئەنقەست، كهپێشێلکردنێكی ڕوون و ئاشکرای یاسا مرۆییە نێودەوڵەتییەکانه.
لە درێژەی بەیاننامەکەدا هاتووە، ههردوولا گفتوگۆیان لهسهر کاردانەوەکانی پەرەسەندنی بەردەوامی ناوچەکە کرد، بەو پێیەی هەردوولا هۆشدارییان دا لە مەترسی فراوانکردنی بازنەی ململانێی ناوچەیی، چونکە دەکرێت ببێتە هۆی سەرهەڵدانی شەڕێکی هەمەلایەنە.
ئەو دوو وەزیرە جەختیان لهگرنگی هەنگاوی بەپەلەی نێودەوڵەتی بۆ ڕاگرتنی بەردەوامی پێشێلکارییەکانی زایۆنیستەکان و پشتیوانی لە گەلی فەلەستین كردهوه، هاوکات جەختیان لە سەر پێویستیی یەکگرتوویی هەوڵەکان بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکەدا کردووەتەوە.”
عامری سهردانی ناوچهی سنووری قائیم دهكات