بهغدا-INA
ئەمڕۆ دووشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران، درێژەی هەوڵەکانی بۆ ئاشکراکردنی چارەنووسی ئێزیدییە بێسەروشوێن و ونبووهكان پشتڕاستکردەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ڕایگەیاندووە" محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران پێشوازی لە میری ئێزیدییەکان لە عێراق و جیهان، میر حازم تەحسین بەگ و شاندی یاوەری کرد.
لهدیرارێكدا سودانی جەختی کرد كهئێزیدیان یەکێک لە پێکهاتە ڕەسەنەکانی وڵاتەکەمانن، جەختی لە سەر پێویستی کارکردن بۆ دادپەروەری و قەرەبووکردنی قوربانییانەكان کردووە کە لە کاتی شەڕی چەتە تیرۆریستییەکانی داعش داویانە.
سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران ڕایگەیاند" حکومەت پابەندە بە گرنگیدان بە پێکهاتەی ئێزیدی، بە جێبهجێكردنی پڕۆژەی خزمەتگوزاری و ئابوری لە ناوچەکانیان، لهپێناو گەڕانەوەی خێزانە ئاوارە ئێزیدیەکان بۆ شوێنی نیشتەجێبوونیان، جگە لە هەوڵەکانی بەردەوام بۆ ئاشکراکردنی چارەنووسی ئێزیدییە ونبوو و بێسەروشوێنکراوەکان، و چارەسەرکردنی ئەم پرسە بەهۆی کاریگهری مرۆیی و کۆمەڵایەتیی و یاساییهوه.”