بهغدا-INA
ئەمڕۆ دووشەممە، باڵیۆز عومەر بەرزنجی، پهرهكانی پشتراستكردنهوهی خۆی وهكو باڵیۆزی نائاسایی (فوق العادة)ی عێراق لە ئوردن پێشکەش کرد.
لە بەیاننامەیەکدا لە باڵیۆزخانەی عێراق لە عەممان – کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە – تیایدا هاتووە" باڵیۆز عومەر بەرزنجی چاوی بهئەمینداری گشتی وەزارەتی دەرەوە و کاروباری تاراوگەی ئوردن، باڵیۆز ماجد ئەلقەتارنە، لە بارەگای وەزارەتی دهرهوه كهوت، کە تێیدا پهرهكانی پشتراستكردنهوهی خۆی وهكو باڵیۆزی نائاسایی کۆماری عێراق پێشکەش بە شانشینی ئوردنی هاشمی کرد.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە بەرزنجی سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ میوانداری و پێشوازیی گهرمی دەربڕی، وجەختیشی لهپهرۆشی رژدی خۆی بۆ هاوکاریکردنی جددی و بنیاتنەر لەگەڵ برایان لە شانشینی ئوردنی كردهوه بۆ پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان، وبە برایانە و زۆر باش وەسفکرد".
بەرزەنجی ئاماژە بۆ ئەوە کردووە كهپرۆژی حکومەت و گەلی عێراق بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئوردن بهحکومەت و گەلهوه لە هەموو بوارەکاندا بۆ خزمەتکردنی بەرژەوەندییەکانی ئەو دوو وڵاتەی برایە، چونكه پەیوەندییهكی برایانه و دراوسێیەتیهتێكی باش دەیانبەستێتەوە، بەرژەوەندی هاوبەش و یەکگرتوویی هەڵوێستەکان بەرامبەر بە زۆرێک لەو بابەتانەی کە پەیوەندییان بە دوو وڵات و ناوچەکەوە هەیە.
لای خۆیەوە باڵیۆز ئەلقهتارنە ئاماژە بەوەدا کەوەزارەتەکەی چاوەڕێی هاوکاریی تەواو لەگەڵ عێراق دەکات، جەختیشی کردەوە كهئۆردن بە لەبەرچاوگرتنی پێگەی تایبەتی برایانی عێراق لە دڵی گەلی ئوردندا، حەزی لە پتەوکردنی پەیوەندییەکانه لەگەڵ عێراقە، ئاماژە بەپێویستی تهواوكاری ئابووری و یەکێتی هەڵوێستەکانی نێوان هەردوو وڵاتیش كرد.