به‌غدا-INA
ئەمڕۆ دووشەممە، فالح فەیاز، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی چۆنی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی بۆ ناو خاكی سوریا ڕەتکردەوە، هاوکات دووپاتیکردەوە کە هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی هێزێکی فەرمین لەژێر فەرمانی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکاندان.
فەیاز لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا کە تەواو لە کاتژمێر دەی ئێوارەی ئەمڕۆ لە کەناڵی العراقییە نیوز په‌خش دەکرێت - وئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) وه‌ریگرتووه، دەڵێت" ئەوەی لە سوریا ڕوودەدات کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی عێراق هەیە، وڕوونیكرده‌وه كه‌کیانەکەی زایۆنیستی دەیەوێت سەرکردایەتی ناوچەکە بکات بە ململانێ و چەک.
ئاماژە بەوەشکرد هێزەکانی حه‌شدی شه‌عبی هێزێکی فەرمین لەژێر فەرمانی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکاندان، بە توندی ڕەتیدەکاتەوە كه‌هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی چۆبنه ناو خاكی سوریا.
فەیاز لە درێژەی قسەکانیدا وتی" هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی لە دەرەوەی عێراق چالاکی ناکەن، هەروەها هێڵەکانی بەرگری لەگەڵ سوریا بەهێزکراون، ڕوونیشیکردەوە كه‌هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و هەموو هێزە ئەمنییەکان لەژێر فەرمانی فه‌رمانده‌ی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکاندان.
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی ڕایگەیاند فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان ئاڕاستەی زیادکردنی ئامادەبوون و بەهێزکردنی یەکەکانی میحوەرەکان کردووه، هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی هێزێکی جەوهەرییە بۆ بەرگریکردن له‌عێراق لە بەرەی لەگەڵ سوریا.
فەیاز لە درێژەی قسەکانیدا وتی" بەرگرییەکانی سوریا کەوتە بەر هێرشی قەوارەی زایۆنی و ڕوونیکردەوە سوپای سوریا بەدەست هێرشەکانی قەوارەی زایۆنیستی و شەڕی درێژخایەن و سزاکانەوە دەناڵێنێت و ئەجێندای جیاواز لە سوریا هه‌یه.”
فەیاز ئاماژە بەوەشکرد پەیوەندییەکانی عێراق لەگەڵ تورکیا لە ڕادەبەدەریدا گرنگە و بەرژەوەندییەکانی هەردوو وڵات لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆردا وەک یەکن.