بهغدا-INA
ئەمڕۆ دووشەممە، موحسین مەندەلاوی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران داوای چالاککردنی هەوڵە هەواڵگرییەکان و پەیوەندیکردن لەگەڵ سوریا بۆ ئاڵوگۆڕی زانیاری کرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەکدا - کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ڕاگهیاندووه" موحسین مەندەلاوی، جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران، سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیهكی بەپەلەی کرد کە لەلایەن لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمان لەژێر ڕێنمایی ئەودا سازكرد وتێیدا وەزیری بەرگری و سەرۆکی ئەرکانی سوپا و فەرماندەی هێزەکانی پاسەوانی سنوور و فەرماندەکانی وەزارەتەکانی ناوخۆ و بەرگری و شاخهوان عهبدوڵڵا جێگری سەرۆکی پەرلەمان لە ئەنجومەن و سەرۆک و ئەندامانی لیژنەی ئاسایش و بەرگری ئامادهبوون، بۆ تاوتوێکردنی پێشهاتەکانی ڕووداوەکانی سوریا و کاردانەوهیان لەسەر عێراق، ههروهها بۆ ئاگاداربوون لهئاستی ئامادەکارییەکانی دهزگا ئەمنییەکان و پێداویستییەکانیان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەی گرووپە تیرۆریستییەکان.
بهپێی بهیاننامهكه مەندەلاوی داوای لە بەرپرسانی ئەمنی کردووە بەردەوام پلانە ئەمنییەکان نوێبکەنەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشە ناوخۆیی و دەرەکییەکان، هەروەها ئامادەیی مەیدانی چڕبکەنەوە بۆ پشکنینی کەرتەکان و دەستەبەرکردنی پێداویستییەکانیان، ئەمە جگە لەوەی هەوڵە هەواڵگرییەکان لەگەڵ وڵاتانی برا و دۆستدا چالاکتر بکەن، بەتایبەتی لهگهڵ سوریای دراوسێ، بۆ ئاڵوگۆڕی زانیاری، جگە لە جێبەجێکردنی ئۆپەراسیۆنی پێشوەختەی تایبەت بۆ ڕێگریکردن لەدزەکردنی باندە تیرۆریستییەکان، وبەرزکردنەوەی ئاستی هەماهەنگی نێوان دهزگا ئەمنییەکان و وەزارەتەکان، لەوانەش وەزارەتەکانی ناسەربازی، بۆ دەستەبەرکردنی پێداویستییەکانی پشتیوانیی هێزە چەکدارەکان، و ڕووبەڕووبوونەوەی هەوڵەکانی بڵاوکردنەوەی دەنگۆ و درۆ لە ڕێگەی پاراستنی پەیوەندی لەگەڵ دامودەزگاکانی ڕاگەیاندنی نیشتمانی.
مەندەلاوی جەختی لەوە کردەوە کەعێراق مافی ئەوەی هەیە لە ڕوانگەی یاسایی و بە پێی یاساکانی عێراق و نێودەوڵەتی بەرگری لە ئاسایش و ئاشتی نیشتمانی بکات، هەروەها وڵات بەهرەمەندە و پارێزراوە لە لایەن دەسەڵاتی باڵای ئایینی (خوا بپارێزیت) وبهفەتواكهی بۆ جیهادی كهفائی کە پشتیوانی جەماوەری زیاتری بۆ هێزە ئەمنییەکان دابین کردووە، ئاماژە بە گرنگی ئامادەیكاریهكانی دا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر کارێک کە مەترسی لەسەر ئاسایش و سەلامەتی وڵات دروست بکات، لە هەمان کاتدا جەختی لەوە کردەوە کەئهنجوومهنی نوێنهران پشتگیری لەههموو جۆرە جیاوازەکانی هێزە ئەمنییە پاڵەوانەکان دەکات، و لیژنەی ئاسایش و بەرگری ههمیشه ئامادەیە کۆببێتهوە بۆ ئەوەی پشتگیریان بكات.