بهغدا-INA
ئەمڕۆ دووشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران لەگەڵ تسۆی وی باڵیۆزی چین لە عێراق، پەیوەندییە دووقۆڵییەکان لە بوارە جیاجیاکاندا گفتوگۆیان کرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لەڕاگهیندراوێكدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ڕایگەیاندووە" سەرۆک وەزیران پێشوازی لە باڵیۆزی کۆماری گەلی چین لە عێراق تسۆی وی کرد و لە میانی کۆبوونەوەکدا، پەیوەندی قۆڵی و ڕێگاکانی بههێزكردنی لە بوارە جیاوازەکاندا، بە مەبەستی بەدەستهێنانی سوود و بەرژەوەندی هاوبەش بۆ هەردوو وڵاتی دۆست تاوتووێكران.
ههر لە کۆبوونەوەکەدا پرسە ناوچەییەکان كهجێگای بایهخی هاوبەشن و پێشهاتە گشتییەکانی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست باسكران و جەختکراوه لەسەر گرنگی کاری بەپەلە بۆ کۆتاییهێنان بەو قەیرانانەی کە بەدەستیەوە دەناڵێنێت، بههۆی بەردەوامی دەستدرێژهكانی زایۆنیستی بۆ سەر کەرتی غەززە، لەگەڵ ئەو پهرهسهندنانه كه سوریا بهخۆیهوه دهبێنێت.
لای خۆیەوە باڵیۆز سڵاوی سەرۆک کۆماری چینی گەیاندە سەرۆک وەزیران، جەختی لەسەر پەرۆشی وڵاتەکەی کردەوە بۆ پتەوکردنی هاریکاری لەگەڵ عێراق، لهگهڵ بهردهوامبوونی کارەکانی کۆمپانیا چینییەکان لە چوارچێوەی ئەو ڕێککەوتنە چوارچێوەیەدا کە لە نێوان هەردوو وڵات واژۆ کراوە.