بهغدا-INA
ئەمڕۆ دووشەممە، جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران، موحسین مەندەلاوی، کۆبوونەوەیەکی پەرلەمانی بە ئامادەبوونی وەزیری بەرگری، بە مەبەستی تاوتوێکردنی جموجۆڵە تیرۆریستییەکان لە سووریا ئەنجامدا.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، لە ڕاگەیەنراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ڕایگەیاندووە" موحسین مەندهلاوی، جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران، کۆبوونەوەیەکی گرنگی لەگەڵ لیژنەی ئاسایش و بەرگری بە ئامادەبوونی وەزیری بەرگری و سەرۆکی ئەرکانی سوپا و فەرماندەکانی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان و هێزی ئاسمانی و هێزی زەمینی و بەرگری ئاسمانی و فڕۆکەوانی سوپا و هەواڵگری سەربازی ئهنجامدا.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر جموجۆڵە تیرۆریستییەکانی ئەم دواییە لە سوریا و کاردانەوەکانیان لەسەر ئاسایشی عێراق وڕێگاکانی ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکانی داهاتوو كرا.