بهغدا-INA
ئەمڕۆ دووشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران ڕاگهیاند کاركردن لەسەر ئامادەکردنی ڕەشنووسی یاسایەک بۆ سندوقی گەشەپێدانی عێراق پشتڕاستکردەوە کە پێشکەشی پەرلەمان دەکرێت.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە ڕاگەیەنراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ڕایگەیاندووە" محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران سهرپهرشتی مەراسیمی دەستپێکردنی پڕۆژەی “ئیدۆبا”ی لە قۆناغی یەکەمدا کرد، بۆ ئەوەی 600 پرۆژەی دروستکردنی بینای قوتابخانەی نوێ لە سەرتاسەری پارێزگارەکانی عێراق بكات، وەک بەشێک لە پڕۆژەکانی سندوقی عێراق بۆ گەشەپێدان، وجێبەجێکردنی لە ڕێگەی کەرتی تایبەتەوە دهبێت، لهدوای تەواوکردنی هەموو ڕێکارەکان و پێداویستییە تەکنیکییەکان بۆ دەستپێکردنی بیناسازی و جێبەجێکردن”.
ڕوونیشیکردەوە، لە میانی مەراسیمەکەدا گرێبەستی باوەڕپێکردن بۆ کۆمپانیای ڕاوێژکاری جیهانی، ماینهارد، واژۆ کرا بۆ ئەوەی ببێتە ڕاوێژکاری پڕۆژەکانی سندوقەکە، هەروەها گرێبەستێک لەگەڵ کۆمپانیای یهریم بەڵێندەر واژۆ کرا کە یەکێکە لەو دوانزە کۆمپانیای کەرتی تایبەت کە قوناغی یهكهمهی پرۆژهكه جێبهجێ دهكهن، هەردوو گرێبەستەکە لەلایەن محەمەد ئەلنەجار بەڕێوەبەری جێبەجێکاری سندوقەکەوە واژۆکراون.
سەرۆک وەزیران لە وتارەکەیدا لە میانی مەراسیمەکەدا ئاماژەی بەوەدا" سندوقی عێراق بۆ گەشەپێدان بەرجەستەی دەستپێکردنی قۆناغێکی نوێی کاری گەشەپێدانە، هەروەها تیشک دەخاتە سەر دیدگای حکومەت بۆ گەیشتن بە ئابوورییەکی بەهێز و بەردەوام کە عێراق دەخاتە سەر ڕێگای خۆشگوزەرانی و سەقامگیری، وبەشداری کاریگەرانەی کەرتی تایبەت بههێزتر دهكات.
ههروهها ڕایگەیاند" هەنگاوێکی نوێمان بۆ دروستکردنی قوتابخانە لە ڕێگەی سندوقی عێراق بۆ گەشەپێدان دەست پێکردووە، و وڵات پێویستی بە (8-10) هەزار قوتابخانە هەیە، جەختیشی كردهوه كهڕێکارەکانی پێکهاتەی سندوقی عێراق بۆ گەشەپێدان، و کارکردن لەسەر ئامادەکردنی ڕەشنووسی یاسای تایبەت بۆی تهواوبووه، بۆ ئهوهی پێشكێش بەئەنجومەنی نوێنەران بكرێت.
ئاماژە بەوەشکرد كهکەرتی تایبەتی عێراق بەتوانایە و ئامادەیە بۆ کارکردن لە هەموو بارودۆخێکدا، هەروەها بەشداریی کردووە لە بنیاتنانی ژێرخانی زۆر.
سودانی وتی: ژێرخان یەکێکە لە کێشە دیارەکانی کەرتی پەروەردە و دیزاینی نوێ و تەکنەلۆژیای مۆدێرن لە خزمەتگوزاری و چاککردنەوەدا وەرگیراوە.
سهرۆك وهزیران ڕاگهیاند" متمانەمان بە توانای کەرتی تایبەت هەیە لە ئەرکی دروستکردنی قوتابخانەكان وزەویەکان ئامادەکراون. 600 قوتابخانەمان هەیە، هەروەها 12 کۆمپانیا هەیە کە توانای زۆریان هەیە وئامادەن دەیان قوتابخانە دروستبکەن".
ئاماژە بەوەشکرد كهجەخت لەسەر هەماهەنگی نێوان وەزارەتی پەروەردە و پاڕێزگاکان دەکەینەوە بۆ تەرخانکردنی زەوی و دروستکردنی قوتابخانە بەپێی تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان، هەروەها ڕاوێژکارێکمان هەیە کە بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنیان دەکات، و وەزارەتی پەروەردە قۆناغی یەکەم بوو لە پڕۆژەکانی سندوقی گەشەپێدان، و قۆناغی دووەم بۆ نیشتەجێبوون دەبێت.
سودانی جەختیشی کردەوە هەنگاو بۆ دروستکردنی کۆمەڵگەی نیشتەجێبوون بەپێی بنەمای (کرێ و خاوەندارێتی)، دهنێین، هەروەها یەکەی نیشتەجێبوون بۆ کەسوکاری شەهیدان و برینداران تەرخان دەکرێت، وپێدانی گەرەنتی سەروەری هەنگاوێکی گرنگە بۆ چاکسازی لە واقیعی ئابووریدا و پشتگیریكردن لە کەرتی تایبەت.
سهرۆك وهزیران ئاماژه به ئهنجامدانی ڕێککهوتنێک له گهڵ دهزگای تێستا له ئیسپانیا كرد بۆ پێشکةشکردنی پاڵپشتی له 200 ملیۆن یۆرۆوه بۆ یه ک ملیار یۆرۆ، به ڕێککةوتن له گهڵ بانکی بازرگانی عێراق، وتی" كهڕتی تایبهت دهڕفهتی بنیاتنانی پیشهسازییهکی نیشتمانیی و دابینکردنی خزمەتگوزاری و هەلی کار ههیه."