ئەعرەجی و مالیکی تاوتوێی بەهێزکردنی هەوڵە ئەمنییەکان لەسەر سنووری عێراق و سوریا دەکەن

سیاسی
  • 2-12-2024, 13:40
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    ئەمڕۆ دووشەممە، قاسم ئه‌عرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی، لەگەڵ نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، دوایین پێشهاتەکانی سوریا و بەهێزکردنی هەوڵە ئەمنییەکانی سنووری عێراق و سوریا وتووێژی کرد.
    لە ڕاگەیەندراوێکدا لە نووسینگەی ڕاگەیاندنی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، تێیدا هاتووە" قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی لەگەڵ نووری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا کۆبووەوە، کە تێیدا پێشهاتەکانی ڕووداوەکانی سه‌ر گۆڕەپانی سوریا و دوایین په‌ره‌سه‌ندنه‌ سیاسی و ئەمنیه‌كانی ناوچه‌كه‌ تاواوویكران.
    هەردوولا جەختیان كرده‌وه‌ لەسه‌ر گرنگی درێژەدان بە هەوڵە ئەمنی و هەواڵگرییەکان لەسەر سنووری عێراق و سوریا له‌دوای ئەوەی بە تەواوی ئەمنیەتی به‌رجه‌سته‌كراوه‌، هه‌روه‌ها هەڵوێستی عێراق لەسەر ڕووداوەکانی ئەم دواییەی سوریای برا و گرنگی پاڵپشتیکردنی هەموو هەوڵەکان بۆ نەهێشتنی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان دووپاتكرده‌وه‌.