سەرۆک کۆمار په‌رۆشی عێراق بۆ سەقامگیری سووریا و ئاسایشی ناوچەکە دووپات دەکاتەوە

سیاسی
  • 2-12-2024, 13:17
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    عەبدولەتیف جەمال ڕەشید، سەرۆک کۆماری عێراق، په‌رۆشی عێراقی بۆ سەقامگیریی سووریا و ئاسایشی وڵات  دووپاتکردەوە.
    نووسینگه‌ی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق، لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ڕایگەیاندووە" ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌، عەبدولەتیف جەمال ڕەشید سەرۆک کۆمار لە کۆشکی بەغدا پێشوازی لە سەتام جه‌دعان ئه‌لنه‌ده‌ح باڵیۆزی کۆماری عەرەبی سوریا لە عێراق كرد."

    لە کۆبوونەوەکەدا پێشهاتەکانی دۆخی ئەمنی سوریا باسكران، وسه‌رۆك كۆمار جەختی لەسەر پشتیوانی عێراق بۆ به‌رجه‌سته‌كردنی سەقامگیری و کارکردن بۆ ڕێگریکردن لە فراوانبوونی بازنەی ململانێکان کرده‌وه‌.
    هه‌روه‌ها سەرۆک کۆمار ڕوونی کردەوە کەپێشهاتەکانی ڕووداوەکانی سوریا و کاردانەوه‌یان بۆ سەر ناوچەکە بە گشتی بابەتی جێی بایەخی زۆرە، ئاماژە بەوەشکرد کە عێراق کاری بۆ بەهێزکردنی ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی کردووە.
    بەپێی بەیاننامەکە، سەرۆک کۆمار به‌کورتەیەک لەسه‌ر دواین پێشهاتەکانی بارودۆخی گۆڕەپانی سوریا ئاگاداكراوه‌، وباڵیۆزی سوریا ستایشی هەڵوێست و پشتیوانیی عێراق بۆ سوریا کرد.