بهغدا-INA
وەزیری ناوخۆ، عەبدولئەمیر ئەلشەمەری، داوای لێکۆڵینەوەی كرد بۆ زانینی هۆكاری گیانلەدەستدانی دەستگیرکراوێک لە پارێزگای نەجەفی پیرۆز کرد.
عهمید میقداد میری، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ و شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی لە ڕوونکردنەوەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ڕایگەیاندووە" وەزیری ناوخۆ، عەبدولئەمیر ئەلشەمەری، داوای كردووه لێکۆڵینەوە لهسهر زانینی بارودۆخی مردنی دەستگیرکراوێک ئهنجام بدرێت بەپێی بڕگەکانی مادەی ٤٤٤ بۆ (دزینی ماڵێک) لە ماوەی دەستبەسەرکردنیدا.
ئاماژە بەوەشکرد كهوەزارەت پشتڕاستی دەکاتەوە کە فاکتەری یەکلاکەرەوە لەم بابەتەدا ئەو ڕاپۆرتەیە کە لەلایەن بەشی پزیشکی دادوەرییەوە دەردەچێت بۆ پشتڕاستکردنەوەی هۆکارە ڕاستەقینەکان کە بوونەتە هۆی گیانلەدەستدانی، بۆ ئەوەی ڕاستیەکان بخەنەڕوو، هەروەها بۆ ڕاگەیاندنی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان بۆ ڕای گشتی، ئهوهشی وت كهبەشە تایبەتمەندەکان لە وەزارەتی ناوخۆ پهرۆشن بۆ جێبهجێكردنی بنهماكانی مافی مرۆڤ و جێبەجێکردنی یاسا و لێپرسینەوە لە کەسانی کەمتەرخەم، ئەگەر شتێک بهسهریان سەلمێنرا کە پێچەوانەی ئەو ڕێنماییانەیه کە لەلایەن سەرکردایەتی وەزارەتی ناوخۆوە دەرچووە، بەتایبەتی سەبارەت بە ژیانی هاووڵاتیان.