به‌غدا-INA
ده‌سته‌ی كه‌شناسی عێراق پێشبینیه‌كانی خۆی بۆ ڕه‌وشی كه‌شوهه‌وای ڕۆژانی داهاتووه خستیه‌ڕوو و پێشنیی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رمای كرد.
ده‌سته‌ی كه‌شناسی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ناردووه، ڕاگه‌یاندووه" كه‌شوهه‌وای سبه‌ی ڕۆژی سێ شه‌ممه، له‌هه‌ردوو ناوچه‌ی ناوه‌راست و باكوور هه‌ور وساماڵ ده‌بێت له‌هه‌ندێ ناوچه‌ی باشووریش هه‌ور ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رما له‌سه‌رانسه‌ری وڵات تۆزێك به‌رزده‌بنه‌وه. به‌رزترین پله له‌به‌غدا ودیالا 19 وله‌ئه‌نبار وكه‌ركوك 17 پله وله‌سه‌ڵاحه‌ددین 18 وله‌نه‌یناوا و دهۆك 17 پله وله‌واست و كه‌ربه‌لای پیرۆز و نه‌جه‌فی شكۆمه‌ند و موسه‌ننا و به‌سرا 21 پله وله‌دیوانیه وزیقار 22 پله ده‌بێت.
كه‌شوهه‌وای ڕۆژی چوارشه‌ممه، پله‌كانی گه‌رما له‌سه‌رانسه‌ری وڵات به‌هه‌مان شێوه‌ی ڕۆژی پێشوده‌بن و له‌هه‌ردوو ناوچه‌ی ناوه‌راست وباشوور ئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێت.
بۆ ڕۆژی پێنچ شه‌ممه له‌سه‌رانسه‌ر وڵات پله‌كانی گه‌رما تۆزێك به‌رزده‌بنه‌وه وئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێت.
بۆ ڕۆژی هه‌ینی له‌سه‌رانسه‌ر وڵات ئاسمان هه‌ور وساماڵ ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رماش به‌به‌رزی ده‌مێنه‌وه.