وەزیری دەرەوە بۆ هاوتا ئیماراتییەکەی جەخت لەسەر گرنگی هاوکاریی ناوچەیی دەکاتەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە هاوبەشەکان

سیاسی
  • 2-12-2024, 09:11
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    فوئاد حسێن، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوە، بۆ هاوتا ئیماراتییەکەی، شێخ عەبدوڵڵا بن زاید ئال نەهیان، جەختی لە گرنگی هاوکاریی ناوچەیی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە هاوبەشەکان کردەوە.
    له‌بەیاننامەیەکی وەزارەتی دەرەوە، کە بەده‌ستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، تێیدا هاتووە" فواد حسێن، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوە، لە میانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ عەبدوڵڵا بن زاید ئال نەهیان، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی ئیمارات، گفتوگۆیان له‌سه‌ر پێشهاتە ئەمنییەکانی ئێستای سوریا  کرد. 
     بەپێی بەیاننامەکە حسێن ئاماژه‌ به‌کاردانەوەی نەرێنی ئەم پێشهاتانە لەسەر سەقامگیری ناوچەکە كردووه‌، وجەختی لەسەر گرنگی هاوکاریی ناوچەیی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە هاوبەشەکان کردووە.
    هەردوولا جه‌ختیان له‌هەڵوێستی پتەوی خۆیان كردووه‌ لە پشتیوانیکردنی وڵاتی سوریای برا لە بەرامبەر توندڕەوی و تیرۆردا،  هەروەها بن زاید هیوای ئاسایش و سەقامگیری و خۆشگوزەرانی زیاتر بۆ عێراق و گه‌له‌كه‌ی خواستووه‌.