ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی نوێی هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌

سیاسی
  • 2-12-2024, 09:08
  • +A -A

    هه‌ولێرـINA
    ئەمڕۆ یەکەمین کۆبوونەوەی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوە دەچێت.
    بڕیاره‌ وایه‌ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، یەکەمین کۆبوونەوەی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوە بچێت و بەگوێرەی کارنامەکەشی كه‌به‌ده‌ستی ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی كه‌وتووه‌، کۆبوونەوەکە پێش نیوەڕۆ دەست پێ دەکات، وله‌لایه‌ن ئەردەلان محەممەد سەرسپی، سەرۆکی دیوانی پەرلەمان کۆبوونەوەکە بەڕێوەده‌بدرێت. هەروەها دواتریش کاندیدە دەرچووەکان لەلایەن سەرۆکی پەرلەمانەوە بانگهێشت دەکرێن بۆ سوێند خواردن. به‌پێی کارنامەکەی پەرلەمانی کوردستان كۆبوونه‌وه‌كه‌ لە چوار بڕگە پێک دێت:
    یەکەم: کردنەوەی دانیشتنەکە بە چەند ئایەتێک لە قورئانی پیرۆز. 
    دووەم: یەک خولەک بێدەنگ وەستان بۆ ڕێزلێنان لە گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان. 
    سێیەم: بانگهێشتکردنی بە تەمەنترین کاندیدی ئامادەبوو، لە پالێوراوانی سەرکەوتووی خولی شەشەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە لایەن سەرۆکی دیوانی پەرلەمان بۆ سوێندخواردن و بەڕێوەبردنی دانیشتنەکە؛ بەپێی حوکمی بڕگەی دووەمی ماددەی 11 و بڕگەی یەکەمی ماددەی 12 لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان. 
    چوارەم: سەرۆکی یەکەم دانیشتنی خولی شەشەم، کاندیدە هەڵبژێردراوەکان بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان – عێراق بانگ دەکات بۆ سوێندخواردنی یاسایی، بەپێی حوکمی بڕگەی دووەمی ماددەی 12 لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان، پاشان دانیشتنەکە لەلایەن سەرۆکی یەکەم دانیشتن بەپێی حوکمی ماددەکانی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوە دەبرێت.