بەغدا - INA
فوئاد حسێن جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوە و ئەیمەن سەفەدی هاوتا ئوردنییەكەی ئەمڕۆ یەكشەممە جەختیان لەسەر گرنگی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری سوریا و سەلامەتی گەلەكەی كردەوە.
وەزارەتی دەرەوە لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ئاماژەی بەوەكردووە : فوئاد حسێن جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوە پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ جێگری سەرۆك وەزیرانی ئوردن و وەزیری دەرەوە و كاروباری تاراوگەیی ئوردن ئەیمەن سەفەدی ئەنجامداوە.
ئاماژەی بەوەشكرد : لە میانی پەیوەندییەكەدا، هەردوو وەزیر باسیان لە پێشهاتە ئەمنییەكانی ئەم دواییەی سوریا كرد، نیگەرانی خۆیان سەبارەت بەو پێشهاتانە دەربڕی، هاوكات پشتیوانی تەواوی خۆیان بۆ كۆماری عەرەبی سوریای برا دووپاتكردەوە، جەختیان لەسەر گرنگی پاراستنی ئاسایشی سوریا و سەقامگیری و سەقامگیری سوریا و سەلامەتی خەڵكەكەی كردەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد : هەردوولا جەختیان لە پێویستی بەردەوامی پەیوەندی و هەماهەنگی لەسەر پرسە ناوچەییەكان بە شێوەیەك كردەوە كە بەشداربێت لە گەیشتن بە ئاسایش و سەقامگیری و بەرزكردنەوەی هاوكارییەكانی نێوان هەردوو وڵاتی برا.
عامری سهردانی ناوچهی سنووری قائیم دهكات