سەرۆك وەزیران و سەرۆك كۆماری ئێران جەخت لەسەر گرنگی بەردەوامی هەوڵەكانی هەموو وڵاتانی ناوچەكە دەكەنەوە

سیاسی
  • 1-12-2024, 20:22
  • +A -A

    بەغدا -  INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و مەسعوود پزیشكیان سەرۆك كۆماری ئێران جەختیان لە گرنگی بەردەوامی و هەماهەنگیی هەوڵەكان لە نێوان هەموو وڵاتانی ناوچەكە كرد بە مەبەستی ڕاگرتنی شەڕی غەززە و كاركردن بۆ ڕێگریكردن لە تێكچوونی دۆخی سوریا ڕێگایەك كە هەڕەشە لە ئاسایش و سەقامگیری ناوچەكە دەكات.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لەبەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تیایداهاتووە : سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لە مەسعوود پزیشكیان سەرۆك كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە پێگەیشتووە.
    ئاماژەی بەوەشكرد: لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنیەكە باس پەرەسەندنەكانی ڕووداوەكانی ناوچەكە، بە تایبەت دوایین پێشهاتەكانی سووریا كرا، جگە لەوەی كە لە گۆڕەپانی فەلەستین ڕوودەدەن، لە ڕووی شەڕی بەردەوام و تاوانكارییەكانی هێزی داگیركەری زایۆنیستی لە دژی هاوڵاتیانی مەدەنی و دامەزراوە گرنگەكان لە كەرتی غەززە.
    هەردوولا جەختیان كردەوە بەپێًی بەیاننامەكە: كەگرنگی بەردەوام وهەماهەنگی هەوڵەكان لەنێوان  هەموو وڵاتانی ناوچەكەدا،بەمەبەستی راگرتنی شەڕی غەززە،هەروەها كاركردن بۆ ڕێگرتن لە تێكچوونی بارودۆخی سوریا بەشێوەیەك كە هەڕەشە لە ئاسایش و سەقامگیری ناوچەكە دەكات.