بەغدا - INA
سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان محەمەد شیاع سودانی ئەمڕۆ یەكشەممە، جەختی لەسەر پێویستیی زۆرترین هەوڵدان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە ئەمنییەكان كردەوە، ئاماژەی بەوەشكرد كە ئاسایشی عێراق یەكێكە لە گرنگترین ئەولەویەتەكانی حكومەت، و هەر هەڕەشەیەك كە دەتوانێت كاریگەری لەسەر خاك و سەروەری وڵاتەكە هەبێت، ڕووبەڕووی دەبێتەوە.
وتەبێژی فەرماندەی گشتی لیوا یەحیا ڕەسوڵ عەبدوڵڵا فەرماندەی گشتی هێزە تایبەتەكان، لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تیایداهاتووە : سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان محەمەد شیاع سودانی ئەمڕۆ سەرۆكایەتی كۆبوونەوەیەكی بەپەلەی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ ئاسایشی نیشتمانی كرد، كە لەمیانەیدا گفتوگۆیەكی گشتی ئەنجامدرا سەبارەت بە دۆخی ئەمنی و پێشهاتەكانی ناوچەكە، بەتایبەتی سەبارەت بە ڕووداوەكانی كۆماری عەرەبی سوریا، ئاماژەی بەوەشكرد كە ئەمڕۆ گفتوگۆیەكی گشتی ئەنجامدرا و فەرماندەی گشتی گوێی لە پوختەیەكی ورد گرت كە لەناووەدا ڕوودەدەن دوای ئەوەی گروپە تیرۆریستییەكان ژمارەیەك ناوچەیان كۆنترۆڵكرد.
ئاماژەی بەوەشكرد : فەرماندەی گشتی گوێی لە ڕوونكردنەوەیەكی وردی فەرماندەی هێزەكانی سنووریش گرت، سەبارەت بە بارودۆخ و قەڵاكانی سەر سنووری عێراق و سوریا.
سەرۆك وەزیران بەگوێرەی بەیاننامەكە ئ ستایشی ئەو ڕێوشوێنانەی كرد كە بۆ ئاسایشی سنوورە نێودەوڵەتییەكان گیراونەتەبەر، لەهەمان كاتدا جەختی لەوە كردەوە بەردەوامبوون لە بەدواداچوون بۆ ئاسایشی سنوورەكان، چڕكردنەوەی هەوڵە هەواڵگری و زانیارییەكان، و چاودێریكردنی ئەو جموجۆڵانەی كە لەلایەن گروپە تیرۆریستییەكانی ناو خاكی سوریا.
فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان ئاڕاستەی هەموو فەرماندەكان كرد كە ئامادەیی مەیدانییان هەبێت، و بەدواداچوون بۆ بوارەكانی بەرپرسیارێتی بكەن، بەتایبەتی لەسەر سنووری هاوبەش.
فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان جەختی لە بەردەوامی ئۆپەراسیۆنە پێشوەختەكان و بەدواداچوون بۆ مانەوەی توخمە تیرۆریستییەكان كردەوە، ستایشی دەستكەوتەكانی ئەم دواییە لە نەهێشتنی سەركردە و ئەندامانی چەتەكانی داعشی كرد.
جەختی لە پێویستی زۆرترین هەوڵدان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە ئەمنییەكان كردەوە، ئاماژەی بەوەشكرد ئاسایشی عێراق یەكێكە لە گرنگترین ئەولەویەتەكانی حكومەت و هەر هەڕەشەیەك كە بتوانێت كاریگەری لەسەر زەوی و سەروەری وڵاتەكەی هەبێت ڕووبەڕووی دەبێتەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا جەخت لەسەر پێویستی یەكخستنی گوتاری نیشتمانی كرایەوە، هەروەها بۆ ئەوەی هەموو دەزگاكانی ڕاگەیاندن وردبین بن لە گەیاندنی زانیاریدا، و بە سەركردایەتی ئەو دەنگۆیانە نەكرێن كە ڕەنگە كاریگەری لەسەر ئاسایشی ناوخۆ هەبێت و ناسەقامگیری بكات.