عێراق بانگەوازی خۆی بۆ لێپرسینەوە لە قەوارەی زایۆنی لە بەرامبەر تاوانەكانی لە فەلەستین و لوبنان نوێ دەكاتەوە

سیاسی
  • 1-12-2024, 17:41
  • +A -A

    قاهیرە  - INA - ئەحمەد محەمەد ساڵح
    قەحتان تەها خەلەف نوێنەری هەمیشەیی عێراق لە كۆمكاری وڵاتانی عەرەبی، بانگەوازی عێراقی نوێكردەوە بۆ لێپرسینەوە لە قەوارەی زایۆنیستی لە بەرامبەر تاوانەكانی لە فەلەستین و لوبنان.
    خەلەف لە میانەی بەشداریكردنی لە ڕۆژی جیهانیی هاوسۆزی لەگەڵ گەلی فەلەستین و ڕاگەیاندنی هەڵوێستی عێراق لەمەڕ پرسی فەڵەستین و هێرشەكانی زایۆنیستەكان لە ناوچەی عەرەبی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ ئێمە نوێنەرایەتی عێراقمان كرد لە كۆبوونەوەی تایبەت بۆ ڕۆژی جیهانی هاوسۆزی لەگەڵ فەلەستین، و ڕاستییەكە ئەوەیە كە هەڵوێستەكانی عێراق پتەون لە پشتیوانیكردنی برایان لە فەلەستین، پشتیوانیكردن لە دۆزی فەلەستین، و مافی چارەنووسی فەلەستین و دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی خۆی لەگەڵ پایتەختەكەی كە قودسی پیرۆزە.
    هەروەها ووتیشی: لەم چوارچێوەیەدا وتارەكەی عێراق كە تیایدا جەختمان لە سەر پێویستی لێپرسینەوە لە قەوارەی زایۆنی لە تاوانەكانی جینۆساید، پێشێلكردنی مافی مرۆڤ و یاسا نێودەوڵەتییەكان و ئەو كۆمەڵكوژییانەی كە لە غەززە ئەنجام دراون و هەروەها هێرشە دووبارەبووەكان كردەوە لەسەر كۆماری  لوبنان برا، هەروەها لەسەر زەوی و شارەكانی كۆماری سوریای برا و عێراق پشتگیری لە برا عەرەبەكانی دەكات.
    ووتیشی: داوامان لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كرد ئەم پێشێلكاریانە ڕابگرن كە لە لایەن قەوارەی تاوانكاری زایۆنیستی و بانگەوازەكانی بۆ فراوانكردنی بازنەی شەڕەوە ئەنجام دەدرێن، هەروەها داوامان لە هەموو وڵاتانی جیهان كرد دان بە دەوڵەتی فەلەستین و مافی مرۆڤدا بنێن و فەلەستینییەكان مافی چارەنووسی خۆیان و گەڕانەوەی پەنابەران.
    ئاماژەی بەوەشكرد : هەروەها ئاماژەمان بە بڕیاری دادگای تاوانەكان كرد بۆ دەركردنی فەرمانی دەستگیركردن لە دژی سەرۆك وەزیرانی قەوارەی دەستبەسەرداگرتن، هەروەها وەزیری پێشووی سوپای وڵاتەكەی، لەسەر ئەو تاوانانەی كە دژی مرۆڤایەتی و تاوانی جەنگ و جینۆساید ئەنجامیانداوە، هاوكات داوامانكرد، هەموو وڵاتان ئەم بڕیارە جێبەجێ بكەن و ئەم كەسایەتییە تاوانبارانە دەستگیر بكەن و لێپرسینەوەیان لەگەڵ بكەن.