وەزیری دەرەوەی هاوتا توركەكەی تاوتوێی پێشهاتەكانی سوریا و ئاسایشی ناوچەكە دەكەن

سیاسی
  • 1-12-2024, 17:00
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە فوئاد حسێن جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوە لە ڕێگەی پەیوەندی تەلەفۆنییەوە لەگەڵ هاكان فیدان وەزیری دەرەوەی توركیا پێشهاتەكانی سوریا و ئاسایشی ناوچەكەیان تاوتوێ كرد.
    وەزارەتی دەرەوە لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ئاماژەی بەوەكردووە : فوئاد حسێن جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوە ئەمڕۆ یەكشەممە، پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ هاكان فیدان وەزیری دەرەوەی توركیا ئەنجامدا.
    ئاماژەی بەوەشكرد: لە میانی پەیوەندییەكەدا باس لە پێشهاتەكانی ئەم دواییەی سوریا كرا و بیروڕایان لەسەر ئاڵوگۆڕ كرا، هەردوولا جەختیان لەوە كردەوە كە دۆخی ئێستای سوریا زۆر ئاڵۆزە و نابێت ببێتە هەڕەشە بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیری ناوچەكە.
    هەروەها  وتی: حسێن نیگەرانی عێراقی سەبارەت بەم پێشهاتانە دەربڕی، هاوكات فیدان جەختی لەوە كردەوە كە ئاسایش و سەقامگیری عێراق بۆ توركیا گرنگییەكی زۆری هەیە.
     هەردوو وەزیر جەختیان لە پێویستی بەردەوامبوونی پەیوەندییەكان لە ڕۆژانی داهاتوودا بۆ هەڵسەنگاندنی دۆخی ئەمنی ناوچەكە و ڕێگریكردن لە كاریگەرییەكانی دۆخی ناسەقامگیری سوریا لەسەر وڵاتانی دەوروبەر و وڵاتانی دراوسێی سوریا كرد، هەردوو وەزیر كۆك بوون لەسەر گرنگی بەردەوامی ڕاوێژكاری و بەدواداچوونی هاوبەش بۆ پێشهاتەكان، هاوكات كار لەسەر هەماهەنگی هەڵوێستەكان دەكەن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەكانی ناوچەكە.