مەشهەدانی: ئەركی یاسایی و مرۆییمان وا دەخوازێت دەنگ لەسەر یاسای لێبوردنی گشتی بدەین

سیاسی
  • 1-12-2024, 16:40
  • +A -A

    بەغدا -INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە،سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران مەحمود مەشهەدانی پشتڕاستیكردەوە كە ئەركی یاسایی و مرۆیی وامان لێدەكات دەنگ لەسەر یاسای لێبوردنی گشتی بدەین.
    مەشهەدانی لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە ڕایگەیاندووە: ئەركی یاسایی و مرۆیی ئێمە وا دەخوازێت دەنگ لەسەر یاسای لێبوردنی گشتی بدەین بۆ پشتیوانی لە ستەملێكراوان و  وەڵامدانەوەیەك بۆ شەقامی عێراقی كە بێ ئارامی چاوەڕێی دەكەن.