لیوا ڕەسوڵ: ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكان دژی چەتەكانی داعش بەردەوامن و ئەنجامی ئەرێنیمان بەدەستهێناوە

ئەمنی
  • 1-12-2024, 16:34
  • +A -A

    بەغدا - INA- ئەحمەد فەراجی
    وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان لیوا یەحیا ڕەسووڵ ئەمڕۆ یەكشەممە، پشتڕاستیكردەوە كە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكان دژی چەتەكانی داعش بەردەوامن، هاوكات ئاماژەی بە دەستگیركردنی سەركردە دیارەكانی ناو ئەو چەتانە كرد.
    ڕەسووڵ بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكان دژی چەتەكانی تیرۆریستی داعش بە پێی ڕێنماییەكانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان بەردەوامن، لەگەڵ جەختكردنەوە لەسەر بەدواداچوون بۆ پاشماوەكانی ڕێكخراوەكە بە وردی و بەردەوام.
    ئاماژەی بەوەشكرد : هەوڵە هەواڵگرییەكان ڕۆڵێكی سەرەكی دەگێڕن لەم ئۆپەراسیۆنانەدا، ستایشی ڕۆڵی دیار و بەرچاوی بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی لە جێبەجێكردنی چاودێری بەردەوام و ئەركەكانی پلاندانانی ورد دەكات.
    ئاماژەی بەوەشكرد : ئەو ئۆپەراسیۆنە تایبەتانەی كە ئەنجامدەدرێن ناوچەكانی چیای بەڵكانە و حەمرین و قووڵایی بیابانەكان دەگرێتەوە، ئاماژەی بەوەشكرد ئەو ئۆپەراسیۆنانە بە هەماهەنگی تەواو لەنێوان فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان و دەزگا ئەمنی و هەواڵگرییەكاندا ئەنجامدەدرێن، جگە لەو پشتگیرییە ئاسمانییەی كە لەلایەن هێزی ئاسمانی و فڕۆكەوانی سوپاوە پێشكەش دەكرێت.
    ئاماژەی بەوەشكرد : ژمارەیەك لە سەركردە دیارەكانی باندە تیرۆریستییەكان لەناوبران، لەنێویاندا بەناو والی عێراق و ژمارەیەك لە یاریدەدەرەكانی، ئەمە جگە لەوەی لەم دواییانەدا لەڕێگەی هێرشێكی ئاسمانی وردەوە لە ناوچەكانی گردی حەمرین ئەنجامی ئەرێنییان بەدەستهێنا.