ئەنجوومەنی هەواڵگری نیشتمانی: عێراق لەگەڵ گەلی سوریا و سوپاكەی لە بەرامبەر تیرۆردا دەوەستێت

ئەمنی
  • 1-12-2024, 15:02
  • +A -A

    بەغدا -  INA
    ئەنجوومەنی هەواڵگری نیشتمانی ڕۆژی یەكشەممە پشتڕاستی كردەوە كە ئەوەی لە سووریا ڕوودەدات كردەوەی تیرۆریستییە.
    لە بەیاننامەیەكی كە نووسینگەی ڕاگەیاندنی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تێیدا هاتووە : ئەنجوومەنی هەواڵگری نیشتمانی شانزەهەمین دانیشتنی خۆی بۆ ساڵی 2024 ئەنجامدا، بە سەرۆكایەتی قاسم ئەعرەجی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی و بە ئامادەبوونی ئەندامانی ئەنجومەن.
    ئاماژە بەوەشكراوە : ئەنجومەن تاوتوێی ئەو بابەتانەی لە بەرنامەی كاردا كردووە و بڕیار و ڕاسپاردەی پێویستی سەبارەت بەو بابەتانە داوە، دوایین پێشهاتەكانی گۆڕەپانی سوریا و ئەو مەترسیانەی كە ڕەنگە لێیان دەربچن تاوتوێ كران، هەروەها باس لەو ڕێوشوێنانە كرا كە دەبێت بگیرێتەبەر بۆ پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی عێراق.
    ئەنجومەنەكە دووپاتی كردەوە:  كە ئەوەی لە سوریا ڕوودەدات كردەوەی تیرۆریستییە، عێراقیش لە بەرامبەر گەلی برای سوریا و سوپای قارەمانەكەیان لە بەرامبەر تیرۆردا دەوەستێت.
    ئاماژەی بەوەشكرد : ئەنجومەن كۆمەڵێك ڕاسپاردەی كردووە كە دەخرێنە بەردەم فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان.