ئەعرەجی لەگەڵ باڵیۆزی توركیا دوایین پێشهاتەكانی بارودۆخی گۆڕەپانی سوریا تاوتوێ دەكەن

سیاسی
  • 1-12-2024, 14:15
  • +A -A

     بەغدا -  INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە قاسم ئەعرەجی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی لەگەڵ ئەنیل بۆرا ئینان باڵیۆزی توركیا لە بەغدا، دوایین پێشهاتەكانی دۆخی گۆڕەپانی سوریای تاوتوێ كرد.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تیایداهاتووە : قاسم ئەعرەجی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی پێشوازی لە ئەنیل بۆرا ئینان باڵیۆزی توركیا لە بەغدا كرد.
    ئاماژە بەوەشكراوە : لە كۆبوونەوەكەدا شایەتحاڵی پێداچوونەوە بە دوایین پێشهاتەكانی بارودۆخی گۆڕەپانی سوریا بوو، هەروەها گفتوگۆكردن لەسەر دۆسیە هاوبەشەكانی عێراق و توركیا، جگە لەوەی جەخت لەسەر گرنگی بەردەوامی هاوكاری لە بواری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و ئاسایشی سنوورەكان كرایەوە، بە شێوەیەك كە ئاسایش و سەقامگیری بەرز بكاتەوە و خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشە باڵاكانی هەردوو وڵات بكات.
    ئەعرەجی دووپاتی كردەوە بەپێی بەیاننامەكە : هەڵوێستی فەرمی عێراق سەبارەت بەوەی لە سوریای برا ڕوودەدەن لە كردەوەی گروپە تیرۆریستییەكان، كە لەلایەن محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەیدا لەگەڵ بەشار ئەسەد سەرۆك كۆماری سوریا دەریبڕیوە.