سەرۆك وەزیران: ئاسایش و سەقامگیری لە سوریا نوێنەرایەتی گرنگەو ناكرێت بەرگەی بگیرێت

سیاسی
  • 1-12-2024, 13:50
  • +A -A

    بەغدا -  INA
    ئەمڕۆ یەك شەممە محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران جەختی لەوە كردەوە كە ئاسایش و سەقامگیری لە سوریا نوێنەرایەتی گرنگییەك دەكەن كە ناكرێت بەرگەی بگیرێت.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تیایداهاتووە : سەرۆك وەزیران پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ پاشای شانشینی هاشمیی ئوردن شا عەبدوڵڵای دووەمی كوڕی حسێن كردووە، لەو ماوەیەدا گفتوگۆیان لەسەر دوایین پێشهاتەكانی دۆخی ناوچەكە و بەتایبەتی ڕووداوەكانی سوریا و درێژەی دەستدرێژی زایۆنیستەكان سەبارەت بە گەلەكەمان لە غەززە.
    سەرۆك وەزیران بەگوێرەی بەیاننامەكە جەختی لە پێویستی هەماهەنگی هەوڵەكان و پاڵپشتیكردنی عێراق بۆ كردەوەی هاوبەشی عەرەبی و نێودەوڵەتی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەكان كردەوە، ئاماژەی بەوەشكرد : كە ئاسایش و سەقامگیری لە سوریا نوێنەرایەتی گرنگییەك دەكەن كە ناكرێت بەرگەی بگیرێت،نەك تەنها بۆ عێراق ،بەڵكو بۆ هەموو وڵاتانی ناوچەكە.
    هەروەها ئاماژەی بە زەروورەتی كاركردن كرد بۆ ڕاگرتنی دەستدرێژی و شەڕی جینۆسایدی زایۆنیستەكان كە گەلی فەلەستینی خۆڕاگر ڕووبەڕووی دەبێتەوە .