عێراق هاوسۆزی خۆی لەگەڵ سوریا لە بەرامبەر تیرۆردا دووپات دەكاتەوە

سیاسی
  • 1-12-2024, 13:49
  • +A -A

    بەغدا -  INA
    ئەمڕۆ یەك شەممە فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوە  دووپاتیكردەوە كە عێراق هاوسۆزی سوریایە لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر.
    بەیاننامەیەكی وەزارەت كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تێیدا هاتووە : فوئاد حسێن جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوە لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ وەزیری دەرەوە و تاراوگەنشینانی كۆماری عەرەبی سوریا، بەسام سەباغ ئەنجامداوە كە لەو ماوەیەدا باس لە پێشهاتەكانی ئەم دواییەی شاری حەلەب كرا.
    وەزیری كاروباری دەرەوە هاوسۆزی عێراق لەگەڵ سوریا لە بەرامبەر تاقمە تیرۆریستییەكان دەربڕی و جەختی لەوە كردەوە كە تێكدانی سەقامگیری ئاسایش و سەقامگیری لە سوریا هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایشی ناوچەكە بە گشتی.".
    حسێن ئاماژەی بەوەدا : كە ئاسایشی عێراق پەیوەستە بە ئاسایشی ناوچەكە، جەختی لەگرنگی بەهێزكردنی هاوكارییە هەرێمییەكان كردەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە ئەمنییەكان و بەرەنگاربوونەوەی توندڕەوی.