گواستنەوە: مەیلێك هەیە بۆ زیادكردنی گەشتەكان بۆ لوبنان دوای دەستپێكردنەوەیان

ناوخۆ
  • 1-12-2024, 10:49
  • +A -A

    بەغدا - INA- ئامنە سەلامی
    ئەمڕۆ یەكشەممە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، پەرەپێدانی دانانی پلانێكی داڕێژراو بۆ كاراكردنەوەی ڕێڕەوی ئاسمانی لەگەڵ لوبنان ڕاگەیاند، لە هەمان كاتدا ئاماژەیە بۆ مەیلی زیادكردنی گەشتە ئاسمانییەكان بۆ لوبنان.
    بەڕێوەبەری فەرمانگەی ڕاگەیاندنی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن مەیسەم سافی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: وەزیری گواستنەوە ڕەزاق محێبس سەعداوی، پێنجشەممەی ڕابردوو، 11/28، دەستپێكردنەوەی گەشتە ئاسمانییەكانی لە عێراقەوە ڕاگەیاند،لە فڕۆكەخانەكانی عێراق بۆ فڕۆكەخانەی ڕەفیق حەریری لە بەیرووتی پایتەختی لوبنان، هەفتەی داهاتوو دوای ئەو سەقامگیرییە ئەمنییە و ئارامییە تاڕادەیەك كە لوبنان شاهیدی بوو.
    ئاماژەی بەوەشكرد : پەیوەندی بە لایەنی لوبنانی و كۆمپانیاكانی بیمەی پەیوەندیدارەوە كرا سەبارەت بە وەرگرتنی ڕەزامەندی بۆ گەشتەكانی نێوان عێراق و لوبنان، ئاماژەی بەوەشكرد:  وەزارەتی گواستنەوە پلانێكی داڕیژراوی باشی بۆ كاراكردنەوەی ئەم هێڵە گرنگەی نێوان ئەو دوو وڵاتە داڕشتووە  و میكانیزمێكی  تۆكمە و باشی بۆ گواستنەوەی هاوڵاتیانی لوبنانی لە خاكی عێراقەوە لە ڕێگەی ئاسمانییەوە و گەڕاندنەوەیان بۆ وڵاتەكەیان سەلامەت و پارێزراوە لەبەر ڕۆشنایی ئەو بارودۆخە نائاساییەی كە لوبنان پێیدا تێپەڕیوە.
    ئاماژەی بەوەشكرد : پلانی گواستنەوەكە بریتییە لە تەرخانكردنی گەشتەكان لەڕێگەی كۆمپانیای هێڵی ئاسمانی عێراقییەوە بۆ گەڕانەوەی ئەو لوبنانییانەی ئارەزووی گەڕانەوەیان بۆ ماڵەكانیان دەكەن، هەروەها گەشتەكانی نێوان بەغدا و نەجەف ئەشرەف و بەیروت لە هەفتەی داهاتوو دەستپێدەكاتەوە، لەگەڵ حەوت گەشت دابینكراوە و كە ژمارەی گەشتەكان دواتر دوو هێندە دەكرێت دوای هەڵسەنگاندنی قەبارەی داواكارییەكە.
    دووپاتی كردەوە كە لە سەرەتای مانگی كانونی یەكەمدا 7 گەشت لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا و نەجەفەوە بۆ فڕۆكەخانەی ڕەفیق حەریری لە بەیروت ئەنجام دەدرێن، ڕوونیشیكردەوە گەشتەكان بە حەوت گەشتی هەفتانە دابەش دەكرێن كە پێنجیان لە فرۆكەخانەی بەغدای نێودەوڵەتییەوە دەبێت  و دوو گەشت لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی نەجەفەوە بۆ فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی ڕەفیق حەریری لە بەیروت، و گەشتەكان یەك لە دوای یەك زیاد دەكرێن دوای هەڵسەنگاندنی قەبارەی خواست لەسەر گەشتەكان هەنگاو  بەهەنگاو.