پێشبینییەكانی كەشناسی پێشبینی دەكات شەپۆلی سارد بەكۆتابێت

ناوخۆ
  • 1-12-2024, 10:20
  • +A -A

    بەغدا -   INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە دەستەی كەشناسی وادەی كۆتایی هاتنی شەپۆلی سەرمای وڵاتەكەی ڕاگەیاند.
    لە بەیاننامەیەكی دەستەكەدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ئاماژەی بەوەكردووە : نوێكردنەوەی وێنە مانگی دەستكردەكان كە لە بەرەبەیانی یەكەمی مانگی كانوونی دووەمی 2024 لە بەشی پێشبینی كەشوهەوا وەرگیراون، ئاماژەن بۆ ئاسمانی ڕوون لە زۆربەی شارەكان، لەگەڵ بوونی هەندێك هەور لەناو ئاسمانی ئەنبار و هەندێك ناوچەی ناوەڕاست.
    ئاماژە بەوەشكراوە : پێشبینییەكان ئاماژە بەوە دەكەن كە هەورەكان سبەینێ دووشەممە زیاددەبن و هەڵاوسانی بای سەر ڕووی زەویش لەوانەوە دەستپێدەكات، ئاماژەی بەوەشكردووە، لە ئێوارەی سێشەممەدا سەرەتای بەرزبوونەوەی ڕێژەیی پلەكانی گەرمایە و سەرەتای كۆتایی هاتنی پلەكانی شەپۆلی سارد كە كاریگەری لەسەر شارەكانی وڵات هەبوو، لەگەڵ بەردەوامبوونی كەشوهەوای زستان، بەتایبەتی لە كاتی بەیانیاندا.
    ئاماژەی بەوەشكرد : پێشبینی سەرەتایی هەیە بۆ دۆخی لاوازی كەشوهەوا كە كاریگەری لەسەر وڵات دەبێت پێش كۆتایی ئەم هەفتەیە، لەگەڵ ئەگەری هاتنی بارانبارین لە ڕۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە،تائێستا نمونەكانی كەشوهەوا هێشتا جیاوازن لە پێشبینییەكانی شوێنەكانیان بەهۆی شوێنی جیاوازی سیستەمەكان.
    لەبەیاننامەكەدا هاتووە : كەش و هەوا بۆ سبەینێ دووشەممە، ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور، هەروەها پلەكانی گەرما لە ڕۆژی پێشوو نزیك دەبنەوە، ئاماژەی بەوەشكردووە زۆرترین پلەكانی گەرما لە بەغدا و دیالە و ئەنبار 18 و دهۆك و ئەنبار دەبێت و سەڵاحەدین 17، كەركوك و نەینەوا 16، هەولێر و دهۆك 17، و كەربەلای پیرۆز، بابل، میسان،  واست 19، موسەننا،زیقار، و بەسرە 21.
    ڕوونیشیكردەوە : كەشوهەوای ڕۆژی سێشەممە ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك پەچە هەور، هەروەها پلەكانی گەرما لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور بەرزدەبنەوە، لە ناوچەكانی باكووریش نزیكە لەرۆژانی پێشوو.
    ئاماژە بەوە كراوە : چوارشەممەی داهاتوو، كەشوهەوا نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی بارانێكی سووك لە ناوچەكانی باشوور، هەروەها پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن لە سەرتاسەری وڵات.
    پێشبینییەكانی كەشوهەوای وڵات بۆ پێنجشەممەی داهاتوو كە كەش و هەوا لە سەرتاسەری وڵاتدا نیمچە هەور دەبێت، پلەكانی گەرماش كەمێك بەرزدەبنەوە لە سەرتاسەری وڵاتدا.