بەدواداچوون -INA
ئێوارەی ڕۆژی شەممە،وەزارەتی بەرگریی سووریا ئەو هەواڵانەی ڕەتکردەوە کە لە بارەی چونە ناوەوەی گروپە تیرۆریستییەکان بۆ شارۆچکە و لادێکانی باکووری حەما بڵاو کراونەتەوە.
وەزارەتی بەرگری لە زاری سەرچاوەیەکی سەربازی فەرمییەوە بڵاوی کردوەوە : کە هیچ ڕاستییەک لەو ڕاپۆرتانەدا نییە کە لە لایەن پەیج و ئاخاوتنەکانی نزیک و سەر بە ڕێکخراوە تیرۆریستییە چەکدارەکانەوە بڵاودەکرێنەوە سەبارەت بە چوونیان بۆ ناو شارۆچکە و لادێکانی باکوری حەما، لەوانە (سقیلیبە و حیالین و موحرەدە و تامنەو حەلفایە و تیبە و ئیمام و مەعان و سوڕان و مەعر و شحور ) و باقی شارۆچکەکانی دەوروبەری .
ئەو سەرچاوە فەرمیە ئاماژەی بەوەشداوە : هێزە چەکدارەکانمان هێڵێکی بەرگری بەهێزیان ڕێکخستووە، و ئامادەکاری تەواویان هەیە و لە توانایەکی بەرزدان بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر هێرشێک.