بەغدا-INA
"محەممەد شیاع سودانی" سەرۆکوەزیران، دووپاتیکردەوە کە ئاسایش و سەقامگیری سوریا پەیوەستە بە ئاسایشی عێراقەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە: ئێوارەی رۆژی شەممە "محەمەد شیاع سودانی" سەرۆکوەزیران،پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ "بەشار ئەسەد" سەرۆککۆماری سوریا ئەنجامدا.
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە : لە پەیوەندییە تەلەفۆنەیەکدا گفتوگۆ کرا لەسەر پێشهاتەکانی دۆخی ئێستای سوریا،و ئەو دۆخە ئەمنیەی کە ڕووبەڕووی سوریا بۆتەوە، جگە لە پێشهاتەکانی دۆخی ناوچەکە،لەو ڕوانگەیەشەوە "سودانی" جەختی لەوە کردەوە کە ئاسایش و سەقامگیری سوریا پەیوەستە بە ئاسایشی عێراقەوە، و کاریگەری لەسەر ئاسایشی ناوچەکە بەگشتی، و هەوڵەکان بۆ بەرقەرارکردنی سەقامگیری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هەیە.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە : هەردوولا باسیان لە پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و هاوکاری هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات کرد.