بەغدا-INA
ئەمڕۆ شەممە"قاسم ئەعەرەجی" ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ڕایگەیاند: کە دەزگا ئەمنییەکان بەردەوام وریا و ئامادەن بۆ هەر حاڵەتێک کە ئاسایشی عێراق و عێراقییەکان بخاتە مەترسییەوە.
ئەعەرەجی لە پۆستێکدا لەسەر سەکۆی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی (X ) کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) پشتڕاستی کردۆتەوە تیایدا ڕایگەیاندوە : لەمیانی بەشداریکردن لە یەکەمین کۆڕبەندی ساڵانەی دیوانی ئەوقافی کارووباری ئاینیەکانی مەسیحی و ئێزیدی و سابیئە و مەندائیەکان، ووتی :دەزگا ئەمنییەکان ئامادەیی ئەوەن کە بەدوای هەر کەس و لایەنێک بگەڕێن کە ئاسایشی عێراق و عێراقییەکان بخاتە مەترسییەوە.
ئاماژەی بەوەشدا : بارودۆخی ئەمڕۆی وڵات جیاوازە لە پێشوو،لە وڵاتەکەماندا هیچ شوێنێک نییە بۆ هیچ توندڕەوێک و وڵاتەکەمان بەهێز و گەلەکەمان یەکگرتووە لەگەڵ یەک.
ووتیشی : هێزە ئەمنییەکان هەموو ڕێکارەکانی خۆپارێزییان گرتۆتەبەر بۆ ئاسایشی سنوورەکان، هیوادارین حکومەتی سوریا کۆنترۆڵی خۆی بەسەر تەواوی خاکەکەیدا بسەپێنێت، چونکە ئەمە دەبێتە هۆی سود و سەقامگیری بۆ عێراق و ناوچەکە.