بەغدا -INA
ئەمرۆ شەممە " فەریقی یەکەمی رووکن "قەیس محەممەداوی " جێگری فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان،ڕایگەیاند : سنوورەکانی عێراق بەتەواوی داخراون،و هێزە ئەمنییەکانیش پابەندن بە فەرمانی فەرماندەی گشتی بۆ پاراستنی عێراق.
"قەیس محەممەداوی " لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵئ عێراقییە نیوز،کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) وەریگرتوە ، ڕایگەیاند: سەرجەم هێزە ئەمنییەکان توانای پاراستنی عێراقیان هەیە و ئامادەن بۆ هەر ئەگەرێک،جەختیشی کردەوە کە سنوورەکانی عێراق بەتەواوەتی داخراون.
ڕاشیگەیاند: هێزە ئەمنییەکان لە ساڵی 2014ەوە پێشکەوتنی گەورەیان لە ئاستی ئەمنیدا بەدەستهێناوە.
لە درێژەی قسەکانیدا ووتیشی : فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکان پابەندە بە فەرمانی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان بۆ پاراستنی عێراق.