هەولێر -INA
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه "نێچیرڤان بارزانی" سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ ماڵئاوايى و به‌بۆنه‌ى كۆتاييهاتنى ئه‌ركه‌كه‌يه‌وه، پێشوازیی له خاتوو "ئێلینا ڕۆمانۆوسکی" باڵیۆزی ئەمه‌ریکا لە عێراق کرد.
سەرۆکایەتی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی ،تیایدا هاتووە : له ديدارێكدا" نێچيرڤان بارزانى" سوپاسى كار و هه‌وڵه‌كانى خاتوو" ڕۆمانۆوسكیی " كرد بۆ بره‌ودان بە په‌يوه‌ندييه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا،هه‌روه‌ك هيواى سه‌ركه‌وتنى له ئه‌ركى داهاتوويدا بۆ خواست. وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە : لاى خۆيه‌وه خاتوو" ڕۆمانۆوسکی" سوپاسى هاوكارى و پشتگيريى هه‌رێمى كوردستانى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى، كرد.
هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە : گفتوگۆی لایەنە سیاسییە براوەکانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان بۆ پێکهێنانی كابينه‌ى نوێى حکوومەتی هه‌رێمی کوردستان، دۆخی عێراق،و پەیوەندییەکانی ئەمه‌ریکا لەگەڵ عێراق و هه‌رێمی کوردستان و پێشهاته‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست،ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو كه تیایدا كونسوڵى گشتيى ئه‌مه‌ريكا له هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوو.
عامری سه‌ردانی ناوچه‌ی سنووری قائیم ده‌كات