بەدواداچوون-INA
ئەمرۆ سوپای سوریا ڕایگەیاند: کە هێزی سەربازیی ڕەوانەی شاری درعا لە باشووری ئەو وڵاتە دەکات.
سەرچاوەیەک بەپێی زانیارییەکانی سەربازییەوە ڕایانگەیاند: هێزەکانی سوپای سوریا هێزی سەربازیی بۆ شاری درعا لە باشووری سوریا ناردووە.
فەرماندەیی گشتیی سوپا و هێزە چەکدارەکانی سوریا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: هێزە چەکدارەکان ئەرکە نیشتمانییەکانی خۆیان لە ڕووبەڕووبوونەوەی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان لە ناوچە جیاجیاکان جێ بەجێدەکەن،هەروەك داواشی لە هاوڵاتیانکرد : باوەڕ بەو دەنگۆ و درۆیانە نەکەن کە سەبارەت بە دۆخی مەیدانی یان کاریگەری لەسەر سەرکردایەتی سەربازی بڵاو دەکرێتەوە .