ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران : ژمارەی هاوبەشانی بانکی لە عێراق بۆ زیاتر لە 14ملیۆن هاوبەش بەرزبۆتەوە

ئابوری
  • أمس, 22:30
  • +A -A

    بەغدا-INA
    ئەمرۆ شەممە "مەزهەر محەمەد ساڵح"ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری دارایی و ئابووری،ڕایگەیاند : لە عێراق 14 ملیۆن بۆ 20 ملیۆن هاوبەشی بانکی بەرزبووەتەوە،ئەوەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی عێراق بەرەو بووژانەوەی بانکی و حوکمڕانی ئەلیکترۆنی وەک بنەمایەک بۆ دەستپاکی و کارایی دارایی هەنگاوی گرینگی ناوە.
    "ساڵح " بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند : بنەمای گشتگیری دارایی ژمارەی حسابی کەسی بانکی یە، بەو پێیەی ئامانجی ئەوەیە تاک و کۆمپانیاکان بتوانن بە تێچووی ئاسان و گونجاو دەستیان بە خزمەتگوزارییە داراییەکان بگات کە گونجاوە لەگەڵ پێداویستییەکانیان، هاوکات دڵنیابوونە لە یاسایی پاراستن و شەفافیەت. ڕاشیگەیاند : کە ئەم هەنگاوە تیشک دەخاتە سەر پێشخستنی دارایی و  هاوبەشی گروپە پەراوێزخراوە ئابووری و کۆمەڵایەتییەکان، وەک هەژاران و ژنان و گەنجان،هەروەها کارگە بچووک و مامناوەندەکان کە دەستڕاگەیشتنێکی تەواویان بۆ دارایی لە سیستەمی بانکیدا نییە لەڕێگەی کردنەوەی هەژماری بانکیەوە.
    ووتیشی : پێوەرە نیشتمانییەکان پشتڕاستی دەکەنەوە کە هاوبەشی دارایی لە عێراق لە ئێستادا لە 20% بۆ 48% بەرزبووەتەوە بە بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو.
    ڕوونیشیکردەوە : هۆکارەکە دەگەڕێتەوە بۆ دوو هۆکاری سەرەکی،ئەوانیش بە خۆجێیکردن یان بەنیشتیمانی کردنی مووچەی فەرمانبەران و کرێکاران و خانەنشینان و چاودێری کۆمەڵایەتی،لەگەڵ پارەدانی دیجیتاڵی یان گشتگیری دارایی دیجیتاڵی.
    ئاماژەی بەوەشدا : نوێترین ئامارەکان ئەوە دەردەخەن کە ژمارەی ئەوانەی کە هاوبەشی  بانکین نزیکەی 14 ملیۆن هەژماری بانکی هەیە ، هەروەك 20 ملیۆن بەکارهێنەری کارتی پارەدانی ئەلیکترۆنی هەیە، ئەمەش بە واتای زیادبوونی ڕێژەی بەشداریکردنی دارایی لە 20% بۆ 48%ە.
    لە درێژەی قسەکانیدا ووتیشی : ژمارەیەک هەژماری بانکی هەیە کراوەتەوە،بەڵام ناچالاک یان سفرە ،کە بەدەر دەکرێت لەو  رێژەیە بۆ ئەوەی بگاتە ژمارەی دروست بۆ ژمارەی هەژماری بانکی کراوە، هەژماری کراوە و سفر هەیە کە هی ئەوانەن لە تاراوگەن یان مردوون یان کۆمپانیا کانیان ئیفلاسیان کردوە یان ئەو کۆمپانیایانە کە کارەکانیان بەجێدەهێڵن،یاخوود ئەو کەسانەی کە مامەڵەیان لەگەڵ ئەژمێری بانکی خۆیاندا نەکردووە کە لە بانکەکاندا کراونەتەوە ، هەروەها چەندین هۆکاری دیکەش هەن.