بەغدا-INA
ئەمڕۆ شەممە"بەسام سەباغ" وەزیری دەرەوە سوریا،ڕایگەیاند : کە تاقمە تیرۆریستییەکان فەرمانێکیان لەلایەن ئەو لایەنە وەرگرتوە کە لەژێر ئەوامریاندان بۆ دەستپێکردنی ئەم هێرشانە بۆ سەر حەلەب و ئیدلب،بە ئامانجی تێکدانی ئاسایش و سەقامگیری سوریا و ناوچەکە.
وەزارەتی دەرەوەی سوریا،لەبەیاننامەیەکدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتوە،تیایدا هاتووە : "بەدر بن حەمەد بن حمود بوسعید"وەزیری دەرەوەی سەڵتەنەتی عومان" پەیوەندیەکی تەلەفۆنی لە "بەسام سەباغ "وەزیری دەرەوە ،پەیوەندییەکی تەلەفۆنی پێگەیشتووە،و تیایدا : باسیان لە پێشهاتەکانی گۆڕەپانی سوریا کرد، لە ژێر ڕۆشنایی ئەو هێرشانەی کە لەلایەن بەرەی نوسرە و گروپە تیرۆریستییەکان و گروپە پەیوەندیدارەکانیان لە باکووری سوریا کراوە.
بەگوێرەی بەیاننامەکە "سەباغ " ڕایگەیاند : ئەم گروپە تیرۆریستیانەی کە لەلایەن گروپە تیرۆریستییە بیانییەکانەوە پاڵپشتی دەکرێن، فەرمانیان لە دەرەوە وەرگرتوە و ئەم هێرشانە بۆ سەر حەلەب و ئیدلب بە ئامانجی تێکدانی ئاسایش و سەقامگیری لە سوریا و ناوچەکە و خزمەتکردن بە ئەجێندا بیانی.
وەک "سەباغ " ئاماژەی پێدا : سەرکردایەتی و سوپا و گەلی سوریا بەبڕیارنداوە ڕووبەڕووبووی ئەم گروپە تیرۆریستیانە ببیتەوە،دووبارە گەڕاندنەوەی سەروەری دەوڵەت بەسەر هەموو خاکی سوریادا، هەروەها بۆ ئەوەی دامەزراوە نیشتمانییەکانی ئەرکەکانیان بەرامبەر بە هاووڵاتیانی خۆیان جێبەجێ بکەن.
لایەن خۆیەوە وەزیری دەرەوەی سەڵتەنەتی عومان رایگەیاند کە لەگەڵ سوریا دەوەستنەوە،وجەختی لەسەر گرنگی سەڕوەڕی و یەکگرتوویی خاکی سوریا کردەوە.