یەکێتی و پارتی لەسلێمانی کۆبونەوەیەک ئەنجام دەدەن

ناوخۆ
  • 30-11-2024, 18:00
  • +A -A

    سلێمانی -INA
    هەردوو وەفدی دانوستانکاری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان لەسلێمانی کۆبوونەوە.
    بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)،ئەمڕۆ شەممەلە بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەسلێمانی ، کۆبونەوەیەک لەنێوان پارتی و یەکێتی بەرێوەچوو .
    هەر بەپێی زانیارییەکان : هەردوو حزب باسیان لەبابەتی قۆناغی پاش هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کورستان کرد و ئەگەر و ئامادەکارییەکانی چۆنییەتی کارکردن بەشێوازێک کە لەبەرژەوەندی هەرێمی کوردستانی عێراق  بێت،و  بۆ ئەو مەبەستە هەردوو وەفدی دانوستانکاری پارتی و یەکێتی ئامادەییان دەربڕی بۆ درێژەدان بەکۆبوونەوەکانی نێوانیان و هەموو حیزب و لایەنە کوردستانییەکانی تریش.
    سەبارەت بەدانیشتنی یەکەمی پەرلەمانی کوردستانیش کەبڕیارە 2ی 12 بەڕێوەبچێت، هەردوو حزب هاوڕابوونە لەبارەی گرنگی بوونی لێکتێگەیشتنی باش بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەکە.