ئەعەرەجی : هێزەکانمان هەموو ڕێوشوێنێکی خۆپارێزییان گرتووەتەبەر بۆ پاراستنی سنوورەکانمان لەگەڵ سوریا

ئەمنی
  • 30-11-2024, 15:30
  • +A -A

    بەغدا-INA
    ئەمڕۆ شەممە"قاسم ئەعەرەجی" ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ڕایگەیاند :  کە هێزە چەکدارەکان هەموو ڕێوشوێنێکی خۆپارێزییان گرتووەتەبەر بۆ پاراستنی سنوورەکان و شەڕی سوریا دوورە لە سنوورەکانی عێراق،هاوکات ئاماژەی بەوەدا کە حکومەت وهێزە ئەمنییەکان هەموو ڕێوشوێنێک دەگرنەبەر بۆ گەڕانەوەی سەرجەم عێراقییەکان.
    ئەعەرەجی لە میانی بەشداری لە کۆڕبەندی (هەموو مان پێکەوە بۆ ئاشتی) کە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەی رووماڵکردنی بوو،وتی : بارودۆخی عێراق جیاوازە لەوەی پێشتر،چەتەکانی داعش پێشتر زۆر ناوچەیان داگیر کردبوو، بەڵام ئەمڕۆ هیچ شوێنێکیان لە عێراقدا نییە و ئەو سیاسەتمەدارەی کە قسەی تائیفیی دەکات قبوڵکراو نییە،ئاماژەی بەوەشدا کە  هێزە ئەمنییەکان هەموو ڕێوشوێن و ڕێکارێکی ئەمنیان گرتووەتەبەر و ئەوەی لە سوریا ڕوودەدات دوورە لە سنووری عێراقەوە.
    ڕاشیگەیاند : هەموو لایەک دڵنیا دەکەینەوە کە هێزەکانمان هەموو ڕێکارێکی خۆپارێزییان گرتووەتەبەر بۆ چاودێریکردن و ئاسایشی سنوورەکان، شەڕەکەش دوورە لە سنوورەکانی عێراق، هیوادارین حکومەتی سوریا سەرجەم شوێنەکان کۆنترۆڵبکاتەوە.
    ئەعەرەجی ووتیشی: ئێمە وەک ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی سکاڵا یاسایی لە دژی هەر سیاسەتمەدارێک بەرز دەکەینەوە کە لێدوانی تائیفی و پەرتەوازەیی بدات،هەروەها  ڕووبەڕووی  دادگای دەکەینەوە، دەشڵێت فەرە ڕەنگی  کولتووری لەنێو گەلی عێراقدا هێز دەدات بەعێراق. 
    ئەعەرەجی ڕوونیشیکردەوە : کە هەوڵی بەردەوام لەلایەن حکومەتەوە هەیە بۆ بەدواداچوون بۆ ژنە ڕفێنراوەکان و هێنانەوەیان بۆ عێراق، هەروەها کەسێک زانیاری لەسەر ئافرەتێکی ڕفێنراو هەیە، حکومەت و هێزە ئەمنییەکان هەموو ڕێوشوێنێک لەم ڕووەوە دەگرنەبەر بۆ گەڕاندنەوەیان.