بەغدا -INA
شێخ "عومەر بەرزنجی" بالیۆزی نوێی عێراق لە عەممان،لە نوسینگەی تایبەتی خۆی لە باڵیۆزخانەی کۆماری عێراق لە عەممان، پێشوازی لە سەعد حەیانی باڵیۆزی پێشووی وەزارەتی دەرەوەی عێراق کرد.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی "شێخ عومەر بەرزنجی " لەڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردوویەتی ،تیایدا هاتووە : دیدارێکدا " باڵیۆز بەرزنجی"دوای بەخێرهێنانی "حەیانی" جەختی لەسەر پەرۆشی خۆی کردەوە بۆ هاوکاریکردنی کەسایەتییە دیارەکانی کۆمەڵگای عێراقی لە ئوردن .
لەلایەن خۆیەوە "حەیانی" سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ ئەو پێشوازییە گەرمە دەربڕی،و پیرۆزبایی خۆشی ئاراستەی باڵیۆز "بەرزنجی" کرد بەبۆنەی گەیشتنی بە سەلامەتی بۆ ئوردن و بەبۆنەی دەستنیشانکردنی وەک باڵیۆزی کۆماری عێراق لە شانشینی ئوردنی هاشمی.
هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوکە :
هەر لەدرێژەی سەردان و پیرۆزباییەکان بەبۆنەی هاتنی وەک باڵیۆزی نوێ لە عەممان "شێخ عومەر بەرزنجی " لە باڵیۆزخانە لە عەممان ،پێشوازی لە "محێدین عەبدولڕەزاق " نوێنەری عێراق لە کۆمپانیای جسری عەرەبی کرد.
لە سەرەتای دیدارەکەدا باڵیۆز "بەرزنجی " بەخێرهاتنی نوێنەری عێراق لە کۆمپانیای جسری عەرەبی کرد و جەختی لەسەر پەرۆشی خۆی کردەوە بۆ هاوکاریکردنی سەرجەم نوێنەرانی وەزارەت و دامەزراوەکانی عێراق لە ئوردن بە مەبەستی پاراستنی بە بەرژەوەندییەکانی وڵات.
لای خۆیەوە "محێدین عەبدولڕەزاق " سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ ئەو پێشوازییە گەرمە دەربڕی،و پیرۆزبایی خۆشی پێشکەش بە باڵیۆز "بەرزنجی" کرد بەبۆنەی گەیشتنی بە سەلامەتی بۆ ئوردن و دەست نیشانکردنی وەک باڵیۆزی نوێی کۆماری عێراق لە شانشینی ئوردنی هاشمی و بەوبۆنەیەوە دەسکە گوڵی پیرۆز بایی پێشکەش بەباڵیۆز بەرزنجی کرد.