بەنگین ڕێکانی : ڕێگای بازنەیی چوارەم هەنگاوێکی گرینگە بەئاراستەی کەم کردنەوەی قەرەباڵغی و چالاکی بازرگانی لەبەغدا

ناوخۆ
  • اليوم, 15:00
  • +A -A

    بەغدا-INA
    ئەمڕۆ شەممە"بەنگین ڕێکانی"وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن و شارەوانیە گشتیەکان دووپاتیکردەوە کە ڕێگای بازنەیی چوارەم کارێگەری بەرچاوی دەبێت لە کەمکردنەوەی قەرەباڵغی و هاتوچۆ.
    "ڕێکانی" بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند : رێگای بازنەیی یەکێکە لە پڕۆژە گرنگەکان، و دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی قەرەباڵغی بەرچاو لە هاتوچۆی بەغدا.
    ئاماژەی بەوەشدا : ئەم ڕێگایە،جگە لە دابینکردنی هەموو پێداویستیەکانی جوڵەی ئۆتۆمبێل بۆ بەغدا بەئاراستەی ناوشار  فراوان دەکات.
    ووتیشی : وەزارەت پڕۆژەکەی بەسەر سێ قۆناغدا دابەشکردووە: یەکەمیان ڕاگەیاندنی بڕوانامەی ئەو کۆمپانیایانەیە کە توانای بەرزیان هەیە بۆ کارکردن و جێبەجێکردنی پرۆژەکە، قۆناغی دووەم و سێیەمیش بریتین لە ڕاسپاردنی کۆمپانیاکانی وەزارەت بۆ کردنەوەی ڕێگاکان و لابردنی سەرپێچیەکان،ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە قەبارەی پێشێلکارییەکان زۆرن،و کێشەکان چارەسەر دەکرێن و پڕۆژەکە تەواو دەبێت.