سوپای سوریا: بەم زوانە ئارامی بۆ حەلەب و ناوچەکانی دەورووبەری دەگەڕێنینەوە

جیهانی
  • 30-11-2024, 14:30
  • +A -A

    بەدواداچون-INA
    ئەمڕۆ شەممە،فەرماندەیی گشتی هیزە چەکدارەکانی سوپای سوریا ئامادەکارییەکانی بۆ بەرپەرچدانەوەی هێرشی دژ بە گروپە تیرۆریەکان ڕاگەیاند.
    فەرماندەکە لە بەیاننامەیەکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) وەریگرتوە تیایدا هاتووە : لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، ڕێکخراوە تیرۆریەکانی سەربە بەرەی نوسرە، بە پشتیوانی هەزاران چەکداری بیانی و چەکی قورس و ژمارەیەکی زۆر لە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان،لە چەندین میحوەرەوە هێرشێکی بەرفراوانیان کردە سەر بەرەی سوپا لە حەلەب و ئیدلب ،دوای ئەوەی هێزە چەکدارەکانمان لە خاڵە جیاوازەکانی شەڕکردندا شەڕی توندیان لە دژی ئەوانە کردووە کە هێڵی شەڕەکە زیاتر بووە لە 100 کم  بۆ ئەوەی پێشڕەوییەکانیان بوەستێنن،و تیایدا دەیان پیاو لە هێزەکانمان گیانیان کردە قوربانی، چەندانی دیکەش بریندار بوون.
    ئەوەشی خستۆتەڕوو : کە ئێمە دوای خۆ ڕێکخستن هێرشی پێچەوانەمان ئەنجامداوە ، ئەگەر چی ئەو گروپانە چونەتە ناو هەندێک گەرەک بەڵام دوای گەیشتنی پشتگیری و پشتوانی هێز بەم زوانە ئارامی تەواو بۆ حەلەب و ئەو ناوچانە دەگەڕێنینەوە .